"Keycarbon" و باشترین كاری سیخوڕی ده‌كات.: به‌یارمه‌تی فلاش میمۆری " Keycarbon " كه به‌یارمه‌تی USB وه ده‌به‌سترێت به كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌توانێت هه‌رچی كاریك به كیبۆرده‌كه‌ت كرابێت تۆماری بكات وه دوای ئه‌وه ته‌ماشای بكه‌یته‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ سانسۆر كردنی كۆمپیه‌ته‌ر زۆر باشه.
ئه‌م فلاشه بایارمه‌تی ئامێرێكی بچوك كه جێگای ٥١٢ ك.ب (كیلۆبایت) هه‌یه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی هه‌موو تێكسته‌كان له‌وانه‌یه ئه‌م قه‌باره‌یه‌مان لا كه‌م بێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆره ، چونكه جیگای پاشه‌كه‌وتكردنی ٤٨٠٠٠٠ كرته‌كردنی هه‌یه له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت.
بۆ خۆیندنه‌وه‌ی ئه‌و تێكستانه‌ی تۆماریكردوون به‌یارمه‌تی پرۆگرامێكه‌وه كه له‌ناوی دا دامه‌زراوه به سیسته‌می لۆگ ئین و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون ئه‌نجام ده‌ردرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر" Keycarbon" پشتگیری سیسته‌می كارپیكردنی ویندۆس و ماك وه لینوكس ده‌كات وه هه‌روه‌ها پشتگیری " USB 1.1 وه 2.0 USB " ده‌كات و نرخكه‌ی ١٩٠ دۆلاری ئه‌مریكییه.
زانیاری زیاتر
2007-11-04 11:50
kezwan
تشتێکی زۆڕ به سوده به‌ڵام تۆزێ گرانه بزانین له داهاتوو دا ئه‌رزان ده‌بێ یان نه!