سیسته‌می كارپێكردنی گوگل (Google OS).:  كۆمپانیای "Everex" ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕدا كۆمپیوته‌ری ئاسایی ده‌فرۆشێت له‌وانه‌ (Wal-Mart) كه‌ نرخی ٢٠٠دۆلاره‌ ، به‌ڵام له‌هه‌ڵ و گه‌شه‌كردنێكی سه‌رنج ڕاكێشادان.
له‌ ماوه‌ی ساڵی داهاتوو (٢٠٠٨) دا ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌به‌رهه‌مێكی نوێ وه‌ دێته‌ مه‌یدان ئه‌وه‌ش به‌ كۆمپیوته‌ری لاپتۆپی چینی داهاتوو ناوی بردووه‌ ( Next Generation Laptop).
ئه‌م لاپتۆپه‌ سیسته‌می كارپێكردنی "Linux distribution Google OS " تێادا داده‌مه‌زرێت و به‌نرخێكی گونجاو نزیكه‌ی ٣٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.
سیستمه‌ی كارپێكردنی گووگڵ "Google OS" مۆدیرنكردنه‌وه‌ی سسیته‌می ئوبنتو " Ubuntu - Distribution"ه‌.
"David Liu" داڕێژه‌ری سیسته‌می كارپێكردنی گووگڵ ده‌یه‌وێت هه‌مان كاربكات كه‌ " Steve Jobs" ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌یپڵ (Mac OX) كردی.
داڤید لیوو ده‌ڵێت په‌یدابوونی ویندۆس ڤیستا زیانێكی زۆری به‌ زۆر له‌وكۆمپانیایانه‌ گه‌یاند كه‌ كۆمپیوته‌ریان به‌نرخی زۆر گونجاو ده‌فرۆشت له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارگێڕی چالاك و خۆڕا .

   


بۆچوون

دیزاینکار
2007-11-04 06:52

ده‌ستخۆش کاک زه‌ندی بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم بابه‌ته‌که‌ باس له‌ gOS ده‌کات که‌ Distro ـه‌کی لینوکس و له‌سه‌ر بنه‌مای ئوبونتو دامه‌زراوه‌.
gOS سه‌ر به‌ گووگڵ نیه‌، به‌ڵکوو زۆربه‌ی پرۆگرامه‌کانی گووگڵ وه‌ک Gmail, Gtalk, Calendar و Maps ی تێدا پێشوه‌خت دامه‌زراوه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ زۆر له‌ گووگڵ نزیکی ده‌که‌نه‌وه‌.
منیش زۆرم پێخۆش ده‌بێت گه‌ر سیسته‌مێکی کارپێکردنی گووگڵ ببینم، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌یان نیه‌.
دوێنێ بۆ خۆم تاقیم کرده‌وه‌ شاینی باسه‌ که‌ زۆر زۆر له‌ ئوبونتو خێراتره‌، چوونکه‌ زۆبه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سیسته‌مه‌که‌یان تێدا سڕیوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا شته‌ زۆر پێویسته‌کان ماونه‌ته‌وه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی خێرابوونی ئه‌و سیسته‌مه‌.
gOS له‌ زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کاندا وه‌ک Green OS ناوده‌برێت که‌ سه‌وزی سیسته‌مه‌که‌ ده‌سه‌لمێنێ.


 
 

سوپاس كاك دیزاینكار!
ڕاسته‌ منیش له‌سه‌ره‌تاوه‌ وام زانی ، پێش دانانی هه‌واڵه‌كه‌ش له‌ گوگڵ گه‌ڕام هیچم نه‌دۆزیه‌وه‌ پێم سه‌یر بوو كه‌ خاوه‌ن ماڵ شاره‌زای ماڵی خۆی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ Linux distribution Google OS ه‌. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پیكردووه‌.


 
 

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ