٢ ملیۆن " Leopard" فرۆشرا.: سیسته‌می کارپێکردنی نوێی"Mac OS X Leopard" کۆمپانیای "Apple" که ڕۆژی هه‌ینی کاتژمێر ٦ ی ئێواره‌ی ٢٦ \ ١٠\ ٢٠٠٧ بۆ یه‌كه‌م جار فۆرشتنی ڕاگه‌یاندرا ، له‌سه‌ره‌تاوه بازاڕێكی گه‌رم گوڕی هه‌یه و تا ئێستا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٢ ملیۆن لیسانسی لێ فرۆشراوه.
" Mac OS X Leopard" وه‌شانی شه‌شه‌می سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپانیای "Apple" و ئه‌م وه‌شانه لوتکه‌ی فرۆشتنی به‌زاند له چاو سیسته‌مه‌کانی پێشودا به‌تایبه‌تی وه‌شانی "Tiger".
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای " ئه‌یپڵ" له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا که‌له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆیان ئاماژه‌ی پیکردووه ده‌ڵێت (Leopards innovative) هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ئه‌نجامه‌یه که کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر به‌کارهینه‌ران که ویندۆس بگۆرن بۆ ماك.
سیسته‌می نوێی " Mac OS X Leopard" نرخی ١٩٩ دۆلاری ئه‌مریكیه‌و ده‌توانرێت له
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه بكڕرێت.