نوێترین ته‌کنه‌لۆژیا خێرایی ئه‌نته‌رنێت به‌رزده‌كاته‌وه به ڕێژه‌ی ٢٠٠ جار.: له‌دوای هه‌وڵ و ماندو بونێكی زۆر كه‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی خایاند زانایه‌كی ئوسترالی به‌ناوی (Dr John Papandriopoulos) توانیتی ته‌كنیكێ نوێ بدۆزێته‌وه بۆ خێرا كردنی ئه‌نته‌رنێت له هێڵی ته‌له‌فۆن دا . ئێستا هێڵێكی ته‌له‌فۆن ته‌نیا توانای ٢٤ میگابایت خێرایی هه‌یه له چرکه‌یکدا بۆ په‌یوه‌ندی کردن به نێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژاوه‌ژاویش دروست ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌م زانایه توانیتی ئه‌م سنوره بشكێنێت و خێراییه‌كه بگۆڕێت بۆ ٢٥٠ میگابایت له‌چرکه‌یکدا وه توانیویه‌تی کێشه‌ی ژاوژاویش چاره‌ربکات. ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی یه‌كجار دڵخۆشكه‌ره به‌تایبه‌تی بۆ ووڵاتێكی وه‌ك كوردستان.
شایانی باسه "Dr John Papandriopoulos" مۆڵه‌تی داهێنانی له‌لایه‌ن زانکۆکانی ئه‌مریکاو ئوسترالیاوه پێ‌درابوو بۆ داهێنای ئه‌م ته‌کنلۆژیا نوێیه وه دوێنێ خه‌ڵات کرا له‌لایه‌ن خوێندنی باڵای ووڵاتی ئوسترالیا.
2007-10-31 05:41
ئەو بەرنامەمەم دەوی