(DiskGO USB 2.0 Flash) به قه‌باره‌ی ٣٢ گیگابایت.: په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیاو بازاڕ گه‌رمی فلاش میمۆری ( بیرگه‌ی فلاش) ، پێشبڕكێی باشی دروستكردووه له‌نێوان كۆمپانیاكاندا.
كۆمپانیایی "EDGE Tech" فلاش میمۆریه‌كی دروستكردووه به‌ناوی (DiskGO) كه جێگای ٣٢ گیگابایت هه‌یه ، هه‌رچه‌ند له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر جوان نییه ، به‌ڵام جێگایه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك بگه‌ڕێینه‌دواوه كه هه‌ندێك لاپ‌تۆپ په‌پكه‌ی ڕه‌قه‌كانیان "HD" ٢٠ گیگابایت بوو.
ئه‌م فلاشه به‌یارمه‌تی USB 2.0 وه ده‌به‌سترێت به كۆمپیوته‌ره‌وه ، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه خێراییه‌كی زۆر باشی هه‌یه كه ده‌توانێت ٦٠ مێگابایت له چركه‌یه‌كدا بنێرێت.
جگه له‌وانه‌ش (DiskGO) پرۆگرامێكی نهێنیكردنی داتای (encryption software) له‌گه‌ڵدایه له‌گه‌ڵ
(Cryptarchiver) كه دامه‌زراون له فلاشه‌كه‌دا ، به‌ڵام وه‌شانی دیمۆیه ده‌توانرێت ته‌نیا تا ٢٥ میگابایت داتای پێ نهێنی بكرێت ، به‌ڵام گه‌ر وه‌شانی ته‌واوی پرگرامه‌كه بكڕیت نرخه‌كه‌ی ٧٠ دۆلاره ده‌توانی ٢٥ گیگابایت داتای پێ نهێنی بكه‌یت.
نرخی (DiskGO) نزیكه‌ی ٤٠٠ دۆلاری ئه‌مریكییه ، ده‌توانن له
ماڵپه‌ڕی كۆمپانیاكه بیكڕن.
زانیاری زیاتر