هه‌موو ئه‌و كۆدێكانه‌ی كه پێوستن له كۆمپیوته‌ردا.: به یارمه‌تی ئه‌م بوخچه كۆدێكه ده‌توانن نزیكه‌ی هه‌موو جۆره په‌ڕگه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگ لێبده‌ن.
ڕۆژانه به هۆی پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیا ،جۆری نوێی په‌ڕگه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆی وه وێنه ده‌رده‌چن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ كام له سیسته‌مه‌كانی كارپێكردن "OS" پشتگیری ته‌واوی هه‌موو فایله‌كانی ناكه‌ن ، بۆیه به‌كارهێنه‌ر ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێت به‌دوای جۆری ئه‌و كۆدێكه‌ی كه پێویستیه‌تی بۆ لێدانی ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی كه ناتوانێت گوێی لێبگرێت یا ته‌ماشای بكات ، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك.
به‌م بوخچه كۆدێكه ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن ، كه كۆدێكی وای تێدایه كه ئیمه هه‌رگیز نه‌مان زانیووه كه پێویستمانن.
ئاگاداربن كۆدێك پرۆگرامی لێدانی ده‌نگ و ڕه‌نگ نییه وه‌ك ویندۆس میدیا پله‌یه‌ر و ڕیاڵ پله‌یه‌ر و هتد.......
به‌یارمه‌تی كۆدیك ته‌نیا ده‌توانین پشتگیری بۆ ئه‌و په‌رگانه دروست بكه‌ین كه به‌میدیا پله‌یه‌ر یا ریاڵ پلیه‌ر لێنادرێن یا خود نابینرێن.
له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌م بوخچه‌یه ده‌توانن پشتگیری بۆ هه‌موو ئه‌م په‌ڕگانه‌ی خواره‌وه دروست بكه‌ن:
Audio CD, DVD, (S)VCD og XCDs, og videre 3GP, AAC, AC3, APE, AVI, DivX, 3ivx, DAT, h.264, x264, AVC, Nero Digital, DTS, FLV, FLAC, HD-MOV, MPEG-1, MPEG-2, M4A, MPC, MP3, MP4, MO3, MOD, MKV/MKA, MTM, OFR, TTA, OGG/OGM, S3M, Vorbis, VOB, WavPack, ATRAC3, XviD, XM, WV, وه UMX.
ده‌توانن كرته له
Windows Essentials Codec Pack بكه‌ن بۆ داگرتنی كۆدێكه‌كان.
بوخچه‌كه پرۆگرامی میدیاپله‌یه‌ر كلاسیكی له‌گه‌ڵه ، ده‌توانن ئیشاره‌تكه‌ی ته‌نیشتی لابه‌رن له‌كاتی دامه‌زراندنی گه‌ر پێویستان پێی نه‌بێت.
زانیاری زیاتر
2007-10-25 02:49
دوای سڵاو :
لەم شەوانەدا خەونم بە ئێرەوە بینی بۆ هەر زوو بەیانی لە ماڵ دەرپەرم بۆ ئێرە .. .
کاك زەندی من گرفتم هەبوو لە wmp11 بۆ وەگەڕ خستنی پەڕگەی د ڤ د وابزانم ئەم هەواڵەی بەڕێزت بۆ زۆر خێری
پێوە بوو کێشەکەم هەر زوو چاك بوو .... هیوادرم زوو هەواڵی لەم چەشنە ببینم سەر بەرز بیت برام
ڕاستی کاك بەر دە چۆنە ...