Apple ٧ ملیۆن كۆمپیوته‌ری Mac- ی فرۆشتووه.: كۆمپیانیای به‌ناوبانگی Apple له‌دوای ته‌واو بوونی ژمێریاری ساڵی ٢٠٠٧ له‌كۆتای مانگی ٩ دا ، ڕایگه‌یاند كه بڕی ٧٠٨٧٠٠٠ Mac ی فۆرشتووه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ٣٣٪ زیاتره به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوودا.
نزیكه‌ی ٦٠٪ ی ئه‌و ڕێژه‌یه كۆمپیوته‌ری لاپتۆپه‌و وه ڕێژه‌ی ٤٠٪ كۆمپیوته‌ری ئاساییه.
سه‌رجه‌م داهاتی كۆمپانیای Apple زیاتره له ٤٨ ملیار دۆلاری ئه‌مریكی وه بڕی قازانج ٣،٥ ملیار دۆلاره به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیاكه.
Apple له‌كۆتایی ژمێریاری دا خاوه‌نی ١٥ ملیار دۆلاره له بانك دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قه‌رزێكی له‌سه‌ر بێت.
كۆمپانیای Apple بازاڕیكی باشی هه‌یه و به‌رده‌وام به كۆمپانیایه‌كی سه‌ره‌كی فۆرشتنی كۆمپیوته‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌رچه‌ند موزیك ، ڤیدیۆ ، فیلم وه ته‌له‌فزیۆن ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره له‌م ئه‌نجامه پێكده‌هێنێت ، به‌ڵام له ژمێریاری چاره‌گی كۆتایی ئه‌م ساڵدا كۆمپیانیای ناوبراو زیاتر له ١٠ ملیۆن "Ipod" فرۆشتووه وه‌هه‌روه‌ها ٤٠٪ بڕی فۆرۆشتن له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه.