گه‌رده‌لولی ڕه‌خنه دژی ویندۆس ڤیستا.: زۆریی كێشه‌كانی ویندۆس ڤیستا ژماره‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رز ده‌كاته‌وه. ناڕه‌زاییه‌كان له سیسته‌می ڤیستاخه‌ڵكانی ووڵاتی هۆڵه‌نداشی گرته‌وه.
ڕێكخراوی هۆڵه‌ندی "Consumentenbond" له‌ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له ٥٠٠٠ ناڕه‌زاییان له ویندۆس ڤیستا به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و داوایان كردووه كه‌وا مایكرۆسۆفت هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێنێت كه به‌كارهێنه‌ر زۆر به‌ئاسانی بتوانێت سیسته‌مه‌كه‌ی داببه‌زێنێته‌وه بۆ ویندۆس ئێكسپه‌رت.
شایانی باسه تا ئێستا ته‌نیا هه‌ردوو وه‌شانی Buisness وه Ultimate ئه‌و بوواره‌ی تێدایه.
مایكرۆسۆفت به‌ناچاری وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی وولاتی هۆڵه‌ندای دایه‌وه به‌وه‌ی كه ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكانی هۆڵه‌ندا دروست ده‌كات بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی ئاره‌زووی دابه‌زاندنه‌وه‌ی سیسته‌می كارپێكردنی ڤیستا ده‌كه‌ن بۆ ویندۆس ئێكسپه‌رت.