ڤیستا زیانێكی خه‌یاڵی ده‌گه‌یه‌نێت به DSG .: كۆمپانیای به‌ناوبانگی
DSG ی (Dixons Stores Group plc) ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی مایكرۆسۆفت كردووه‌و وه سیسته‌می كارپیكردنی ڤیستای به‌هۆكاری سه‌ره‌كی داناوه به‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌یان زیانی ٢٠ ملیۆن پاوه‌نی لێكه‌وتووه.
DSG پێیان وایه كێشه‌كانی سیسته‌می ڤیستا بۆته هۆی كه‌میی فرۆشتن به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا وه پێیان وایه ئه‌م وه‌شانه نوێیه‌ی ویندۆس له‌هه‌موو ویندۆسه‌كانی تر لاوازتره.
ووته‌بێژی كۆمپانیای ناوبراو "Mark Webb" ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند ڕێژه‌یه‌كی باش له سیسته‌می ڤیستا فۆرشراوه ، به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه نه‌یتوانی به لێشاو سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ران به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیمان لێده‌كرد.
هه‌روه‌ها"Webb" ووتی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م له‌به‌كارهێنه‌ران به جیا ویندۆسی ڤیستایان كڕیووه ، ناوبراو پێوایه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ویندۆس ڤیستا ئه‌و به‌هایه‌ی نییه بۆیه به‌كارهێنه‌رانی ویندۆس ئێكسپه‌رت سیسته‌ماكانیان به‌رزناكه‌نه‌وه (Upgrade) بۆ ڤیستا.
DSG نایه‌نه‌وێت ڕوونی بكه‌نه‌وه كه سه‌رجه‌می قازانجی هه‌ژماركراو له‌ساڵی ٢٠٠٧ چه‌ند ده‌بێت ، به‌ڵام پێیان وایه كه زۆر له ساڵی ڕابردوو كه‌متر ده‌بێت.
2007-10-30 09:46
بەراستی فیستا زیانی بە منیش گەیاند.