گووگڵ و مایكرۆسۆفت وه جێگای زۆرتر به‌خۆڕایی.: مایكرۆسۆفت دوێنێ ڕایگه‌یاند كه‌وا چاكسازیه‌كی باشی كردووه له خزمه‌تگوزاری خۆڕایی پاشه‌كه‌وتكردن Windows Live SkyDrive دا.
به‌كارهێنه‌ران ئێستا ده‌توانن له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی مایكرۆسۆفت دا په‌ڕگه‌كانیان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت به‌خۆڕایی پاشه‌كه‌وت بكه‌ن ، جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ په‌ڕگه‌كانی به‌شبكات له " SkyDrive" دا وه سوود له خزمه‌تگوزاری RSS ی بوخچه‌ی به‌شكراو وه‌ربگرێت.
وه گووگڵ گۆڕانكاری دڵخۆشكه‌رانه‌یان له Gmail ڕاگه‌یاند به‌مه‌ش فراوانكردنی پۆستی ئه‌لكتۆرنی Gmail به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردن له Gmail به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر فروان بكرێت.
ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ران ئێستا Gmail بكه‌نه‌وه ده‌بینن كه قه‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردن زیاتر له ٣،٥ گیگابایته ئه‌مه‌ش جێگایه‌كی زۆره بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه یان پاڵپشت (Backup) یاخود هه‌رجۆره فایلێكی تر.
شایانی باسه به‌كارهێنه‌رانی Gmail ده‌توانن به‌یارمه‌تی هه‌ردوو پرۆگرامی gDisk وه Gmail Drive سوود له‌و جێگا گه‌وره‌یه وه‌ربگرن بۆ پاراستنی په‌ڕگه‌كانیان.
2007-10-27 10:36
بۆجی ئەم نا تۆانین بەرنامەی بۆخۆ داخعل کەین؟