چاكسازی له سیسته‌می ئوبنتو (Ubuntu Upgrade) .: سیسته‌می كارپێكردنی (Ubuntu Linux) چه‌ند چاكسازیه‌كی تێدا كراوه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی پاراستنه‌وه، ئه‌مڕۆ ئاماده‌كراوه بۆ داگرتن.
به‌پێی سه‌ڕچاوه‌یه‌ك له ئوبنتوو"Canonical" هه‌ردوو "Ubuntu 7.10 Server Edition " وه "7.10 Desktop Edition" ئه‌مڕۆ ئاماده‌كراوه بۆ داگرتن به‌خۆڕایی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه.
ئه‌و نوێكاریانه‌ی له " Desktop Edition " كراون Plug and play و Desktop search , گرافیكی 3D و باشتركردنی پیشانگه‌ر ( monitor ) وه دامه‌زراندنی پاشكۆی فایه‌رفۆكس به شێوه‌یه‌كی خۆكار ( ئۆتۆماتیكی) وه هه‌روه‌ها باشتركردنی ئاوێته‌بوون (interaction) له‌گه‌ڵ ویندۆس.
نوێكاریه‌كان له "Server Edition" ، به‌هێزكردن له ڕووی پاراستن و quick start-profil بۆ پۆستی ئه‌لكترۆنی وه باشتركردنی ڕاژه‌كار بۆ داتابه‌یس .
به‌پێی
Network World "Stephen O’Grady" ده‌ڵێت ئه‌م نوێكاریانه به شۆڕشێك هه‌ژمارناكرێت وه ماوه‌یه‌كی زۆره بوونی نه‌بوو به‌ڵام ده‌بێته هۆی باشتركردنی ئه‌م سیستمه‌كارگێڕیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌م سیسته‌مه.
2007-10-19 05:36
دەستخۆش
بەپێی دوایەمین خەمڵاندنەکان
باشترین پرۆژەی ساڵی 2007ـــە
http://www.ubuntu.com/
هەربژی
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر