به خۆڕایی له ته‌له‌فووندا قسه بکه: کومپانیایه‌کی سویدی شێوه‌یه‌کی بۆ به‌کارهێنانی موبایل ته‌له‌فوون داهێاوه. به‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م تکنیکه نوێیه، موبایله‌کان پێویستیان به‌و بنکه به‌هێزکه‌رانه‌ی که پێویستن بۆ پێوه‌یندی موبایل ته‌له‌فوونه‌کان، نیه و له‌مه‌ودوا ئیتر به‌کارهێنه‌ری موبایله‌کان نه پێویستیان به کومپانیایه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه خۆیان ئابوونه بکه‌ن و نه دڵه‌خورپه‌ی ئه‌وه‌ش دایانده‌گرێ که پێوه‌ندییه‌که‌یان بپسێ.
گۆڤاری کومپیۆته‌ریی "پی سی فۆر ئالا" له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ، ئه‌م کومپانیا سویدیه که ئه‌م تکنیکه نوێیه داهێناوه، ناوی " Terranet"ه و بنه‌که سه‌ره‌کیه‌که‌ی له شاری "لوند" هه‌ڵکه‌وتووه.
ئه‌م تکنیه‌که نوێیه له پێشدا له وڵاتانی خوارووی ئامریکا و ئافریقا و ئاسیادا به‌کار دێت. به‌ڵام به پێی قسه‌ی به‌رپرسی ئه‌و کومپانیایه، ده‌کرێ ئه‌م تکنیکه نوێیه له سویدشدا به‌کار بێت.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تکنیۆلۆژییه نوێیه له هه‌مان تکنیکی دابه‌شکردنی په‌ڕگه ئینته‌رنێتیه‌کان واته " peer-to-peer-teknologi "ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌م تکنیکه موبایله‌کان پێوه‌ندیان پێکه‌وه پیدا ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌ی پێشوو که ده‌بوایه موبایلێکیان پێوه‌ندی بگرێ به بنکه‌یه‌کی به‌هێزکردنه‌وه " basstation " بۆ ئه‌وه پێوه‌ندییه‌که بنێرێ بۆ موبایله‌که‌ی تر.
ئه‌مه‌ش له کرده‌وه‌دا به‌و مانایه‌یه که هه‌موو موبایله‌کان له خۆیاندا بنکه‌یه‌کی به‌هێزکه‌ریان تێدایه و ئیتر پێویست به بنکه‌ی سه‌ره‌که‌ی ناکا که ئێستا له هێندێک شوێندا کومپانیاکانی هێڵه ته‌له‌فوونیه‌کان مه‌جبوور ده‌بن دایبنێن. ئه‌گه‌ریش مه‌ودای نێوان موبایله‌کان زۆرتر له‌وه بێ که بتوانن پێکه‌وه پێوه‌ندی بگرن، ئه‌وا که‌ڵک له موبایلێکی دیکه که له نێوانیاندایه وه‌ک بنکه‌یه‌کی به‌هێزکردن که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
به پێی قسه‌کانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م کومپانیا "ئاندرش کارلیۆس" (Anders Carlius)، پێویست ناکا گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له موبایله‌کاندا پێک بێ تاکوو بتوانن له‌و تکنیکه نوێیه که‌ڵک وه‌ربگرن.
ناو براو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا بۆ " Pengar24" ده‌ڵێ: ده‌بێ ره‌قه کاڵایه‌ک له نێو موبایله‌کاندا دابنرێ و به نه‌رمه‌واڵه‌یه‌کیش دابمه‌رزێ، ئیتر موبایله‌کان له‌مه زیاتر شتێکان پێویست نیه بۆ ئه‌وه بتوانن ئه‌م تکنیکه نوێیه به‌کار بێنن. ...
زانیاری زیاتر
ایە اتوانم تەلەفون بکەم