مایکرۆسوفت له دادگای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئوروپادا دۆڕا: گه‌وره کومپانیای ئامریکایی "مایکرۆسوفت" مەحکوم بوو بە دانی 5 میلیارد کرۆن.
به پێی بڕیاری ئه‌و دادگایه، کومپانیای ناوبراو له به‌هێزی بوونی خۆی له ئوروپادا که‌ڵکی خراپی وه‌رگرتووه و نه‌یویستووه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نه‌رمه‌واڵه‌کانی خۆی بدا به‌و کومپانیایانه که له‌گه‌ڵی له ململانێی و ره‌که‌به‌رایه‌تیدان، هه‌ر بۆیه به‌م جۆره "بڕیاری تایبه‌ت به سیاسه‌تی ململانێ"ی له ژێرپێ ناوه. بۆیه له لایه‌ن دادگاوه به دانی 5 میلیارد کرۆن حوکم کرا.
هه‌روه‌ها کومسیۆنی دادگاکه بڕیاری دا که ده‌بێ کومپانیای ناوبراو، سیسته‌مێک پێشکه‌شی به‌کارهێنه‌ران بکا که لەودا پاڵپشتی لە "ویندۆس مێدیا پلایه‌ر" (Windows Media Player) نه‌کرێ...
شایانی باسه ئه‌مه هه‌وه‌ڵین جار نیه که مایکرۆسوفت له دادگای ئروپادا مه‌حکوم ده‌کرێ. جاری پێشوو له مانگی مارسی 2004دا بوو که مه‌حکوم به دانی 500 میلیون یۆرۆ کرا.
زانیاری زیاتر
ده‌ست خۆش ، به‌ڵام ئه‌وه كار له‌ده‌وڵمه‌ندی بیل گه‌یتس ناكات.