ناساندنی ئای پۆدی نوێ: به پێی هه‌واڵێک که له به‌شی فارسی ماڵپه‌ڕی بی بی سی دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئای پۆدێکی هه‌ست پێ که‌ر (touch-screen) له لایه‌ن کومپیانیای ئاپڵ ه‌وه به ئای پۆده‌کانیتر زیاد کرا.
ئه‌م که‌ره‌سته نوێیه ناوی "ئای پۆد تاچ" (iPod touch)ه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له "وای فای" (wi-fi) ده‌توانێ به ئینته‌رنێته‌وه گرێ بدرێ.
به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م که‌ره‌سته نوێیه ده‌توانن به هۆی وێبگه‌ڕێکه‌وه که تێدا دامه‌زراوه، سه‌یر‌ی ئینته‌رنێت بکه‌ن و راسته‌وخۆ له ئینته‌رنێته‌وه موزیک بکڕن.
... ئه‌م "ئای پود تاچ"ه که لێکچوونی زۆری له‌گه‌ڵ "ئای فۆن"ه‌کاندا هه‌یه، له مێژ بوو له لایه‌ن کارناسان و لایه‌نگرانی ئای پۆده‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
ئه‌م "ئای پود تاچ"انه له دوو مودلی 8 و 16 گیگابایتی دا دروست کراون و مودله چووکه‌که‌ی له ئامریکادا به نرخێکی 299 دوڵار ده‌فرۆشرێ.
زانیاری زیاتر