IceWeasel کۆتایی هێنان بەخوێندنەوە و نوسینی کوردی لە دێبیان و ئوبونتو: وەک ئاگادارین ڕۆژ بەڕۆژ سیستەمە کارگێڕیەکان تەشەنە دەکەن بەپێچەوانەی ویندۆزەوە. بۆیە ئێمە وەک بەکارهێنەری کوردی (ژێر نوسینی ئارامی) زۆرجار دەستبەردابوونمان لەسیستەمێک یان وێبگەڕێک دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیری نەکردنی ئەو سیستەمە یان ئەو پڕۆگرامە بۆ زمانی کوردی (نوسینی ئارامی). وەک ئاگادارین کە سیستەمی کارگێڕی
ئوبونتو چۆن ڕۆژانە پەرەدەسێنێت. هەرلەم ڕووەوە واخەریکە
پڕۆژەی بەکوردی(سۆرانی) کردنی ئوبونتو چەکەرە دەکات و سەردەردێنێت ڕۆژ بەڕۆژ ئەندامی نوێ دێتە گرووپەکەوە. بۆیە گرنگە گەر ئەو سیستەمە بەبێ کێشە لەگەڵ یونی کوردا هەڵسوکەوت بکات بەڕوونی نوسینەکان بخوێنرێنەوە و بنوسرێن وە کاردانەوێکی لەسەر لەبەکارهێنەری پەیڕەو بکات کەشێوە ئاسودەیی تەواو ببینێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەم سیستەمەدا.
وێبگەڕی بەناوبانگی
IceWeasel کەیەکێکە پڕۆژەکانی
GNU IceWeasel ئەم کێشەی لای خۆی کۆتایی پێهێناوە ئێستا دەتوانرێت بەکارهێنەری کورد تەختەکلیلی کوردی دابمەزرێنێت وە ماڵپەڕە کوردییەکان بخوێنێتەوە. (لەئوبونتو لەهەر چوار وڵاتەکەی کەکوردی نیشتەجێیە تەختەکلیلی کوردی زیادکراوە). ئەمەش دەتوانم بڵێم شەقاوێکە لەبەرەوپێشچوونی ئەم سیستەمە کارگێڕیە و وە ڕاکێشانی بەکارهێنەری کوردە بۆ ئەم سیستەمانە. دەتوانن
لێرەوە چۆنیەتی دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی ببینن وە
لێرە چۆنیەتی زیادکردنی فۆنتەکان بۆ بوخچەی فۆنتەکان ببینن لەسیستەمی ئوبونتو. دیارە جێگای خۆشحاڵییە کەبرادەرانی باکور ئەم سیستەمیان گۆڕیوە لەگەڵ زۆر پڕۆگرامی تری سەرچاوەی کراوە بۆ کوردی (شێوە زمانی کرمانجی سەرو). دەتوانن لەم
بەستەرەوە کار و چالاکی ئەو گرووپە ببینن.
ئێوە ئەڵێن چی هەموومان کۆچکەین بەرەو
ئوبونتو؟
جێگای ده‌ست خۆشییه و ماندوو بوونتان به‌رز ده‌نرخێنم.
ئاشکرایه که ته‌نها ویندۆز سیسته‌می کارگێڕی نییه به‌ڵکو هی دیکه‌ش هه‌ن بۆ نموونه وه‌ک ئوبونتو ... هتد .
له ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی که ویندۆز له‌وانی تر جیاده‌کاته‌وه بریتییه له ئاسان به‌کارهێنانی ، به واتایه‌کی تر که‌سانی ساده وسهرهتاییش ده‌توانن ویندۆز به‌کاربهێنن و فێری ببن ، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که ویندۆز مێژوویه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و وه به‌کارهێنه‌ری زۆریشی هه‌یه له جیهاندا و بێ سیسته‌مه‌که‌ی ئه‌وو نه‌رمه‌واڵاکانی ئه‌توانم بڵێم جیهان سێ چاره‌کی ڕاده‌وه‌ستێت... شتێکی تریش هه‌یه (وه‌ک بۆچوونی خۆم) گه‌ر بێت و مایکرۆسۆفت کاره‌کانی خۆی و پرۆگرامه‌کانی و به‌رهه‌مه‌کانی بکاته شێوازێکی وه‌ک لینوکس (بۆ نمونه) ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه ئه‌وه زیاتر سه‌رکه‌وتوو تر ئه‌بێت و هه‌میشه به زیندووی ئه‌مێنێته‌وه ... پێم وابێت وا خه‌ریکه هه‌نگاو ده‌نێت (وه‌ک چه‌ند هه‌واڵێک پێشتر بڵاو کراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر نێتدا ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا).
وه‌ک به‌ڕێزیشت باست کرد ئه‌وه‌ی که‌وای کردووه تا ئێستا لینوکس له ناو به‌کارهێنه‌ری کورددا که‌م بێت ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی فۆنته‌کان و کیبۆردی کوردییه ... بۆیه ئه‌م هه‌واڵه جێگه‌ی دڵخۆشییه‌و به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان. ئاره‌زووش ئه‌که‌م که په‌یوه‌ندی به‌و گرووپی به‌ڕێزتانه‌وه بکه‌م و یارمه‌تی ده‌ربم.
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی گرتن به گرووپه‌که‌وه چۆنه؟ ئایا به گشتی بۆ هه‌مووانه ؟
کاتێکی خۆش
----
http://www.kanigraphics.net