چکۆله‌ترین کامێرای جیهان دروست کرا: شاره‌زایانی تایوانی هەواڵیان له به‌رهه‌م هێنانی چکۆله‌ترین وینه‌گری جیهانی دا. به پێی ههواڵنێک کە لە سەرچاوەی خوارەوە بڵاو کراوەتەوە. ئه‌م کامێرا وێنه‌گره تایبه‌تی تاکه که‌س و هه‌ر وه‌کوو "سیلندر"ێکی چکۆله‌یه که 4،4 میلیمتر ئه‌ستوری و 15 میلیمتر درێژییه. به قەوارەی 320 له 240 پیکسل وێنە دەگرێ. نێوی ئه‌م کامێرا وێنه‌گره QVGA یە.
ئه‌م وێنه‌گرهMisumi MO-R803 که به سیمێکی لە شێوه‌ی ماردا پێوەند دراوە تاکوو که‌ڵک گرتن له‌م وێنه‌گرتندا ئاسان بکا.
به پێی هه‌واڵی "گیزمگ" ئه‌م وێنه‌گره دوو لینزی جیاوزی هه‌یه که یه‌کێکیان به بینینی 55 ده‌ره‌جه و ئه‌وی تریشیان لینزی زاویه یان گۆشه‌ی کراوەی 105 ده‌ره‌جه‌یه. به وته‌ی شاره‌زایان ده‌توانرێ له‌م وێنه‌گره له ناوچه‌ی دژوار، له بواری پزشکی و به مه‌به‌ستی سیخوڕی که‌ڵک وه‌رگیرێ.
و: حه‌مید ته‌یموری
زانیاری زیاتر