كـــۆكراوه‌ی نوێكردنه‌وه‌كانی مایكرۆسۆفت له‌وه‌شانێكی نوێ دا.: له ماڵپه‌ڕی مایكرۆسۆفت «Microsoft Update Catalog» ، كه له‌وانه‌یه له‌لای زۆربه‌مان شوێنێكی نوێ نه‌بێت ، به‌ڵام مایكرۆسۆفت چاكسازیه‌كی گرنگی له‌به‌شی گه‌ڕان دا كردووه ، هه‌موو نوێكردنه‌وه‌كان (Update) ی ویندۆس ڤیستا و ئێكس پی و ویندۆسی ٢٠٠٠ لێره‌دا كۆكراونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌كێشه به‌رده‌وامه‌كانی ڕۆژانه‌ی كۆمپیوته‌ر وه‌گه‌ڕخه‌ره (Driver) ، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ر زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت نوێترین وه‌شانی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی له مایكرۆسۆفت كاته‌لۆگدا بدۆزێته‌وه‌و له‌وكێشه‌یه ڕزگاری بێت.
ئه‌م وه‌شانه پێشتر وه‌ك وه‌شانی تاقیكردنه‌وه هه‌بووه ، به‌ڵام ئێستا وه‌ك وه‌شانیێكی ته‌واو ( وه‌شانی 1.0) كارئاسانیه‌كی زۆرمان بۆ ده‌كات.
شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌ڕان زۆر به‌رفراوان كراوه ،له‌م جێگایه ده‌توانن بگه‌ڕین بۆ جۆر و مۆدێل و ID ی هه‌موو ڕه‌قه‌واڵه‌یه‌ك( Hardware) یاخود نوێكردنه‌وه‌یان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه«Microsoft Update Catalog» پشتگیری RSS ده‌كات ، به‌مه‌ش به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌مووكات ئاگاداربێت له‌هه‌موو نوێكردنه‌وه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانتان نوێ بكه‌نه‌وه ده‌بێت Internet explorer 6 یاخو Internet explorer 7 به‌كارهێنن ، چونكه پشتگیری هیچ وێبگه‌ڕێكی تر ناكات.
زانیاری زیاتر