ســـامسۆنگ توانای پاتری لاپتۆپی گه‌یانده ٣٠ ڕۆژ.: سامسۆنگ به‌یارمه‌تی ته‌كنیكێكی نوێ ماوه‌ی به‌كارهێنانی پاتری لاپتۆپی درێژكرده‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو واته بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ته‌نیا یه‌كجار پێویست ده‌كات پاتری لاپ‌تۆپ پڕبكرێته‌وه (شه‌حن) بكرێته‌وه.
ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه " Fuel cell" یاخود (خانه‌ی ووزه) ووزه‌ی كاره‌با دروست ده‌كات به‌یارمه‌تی هایدرۆجین یان گازی سروشتی ئه‌مه‌ش له پرۆسه‌یه‌كی ئه‌لكترۆكیماویدا كاردانه‌وه‌یه‌كی ئۆكسجینی ده‌بێت.
" Fuel cell" ووزه‌ی كیمیاوی ده‌گۆڕێت بۆ ووزه‌ی كاره‌بایی له پرۆسه‌یه‌كی كیماویدا به‌بێ سووتاندنی ئاسایی.
زۆر له‌مه‌وبه‌ر بیستومانه كه ته‌كنۆلۆژیای نوێ دادێت و ڕزگارمان ده‌بێت له‌م جۆره پاتریانه‌ی كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌كاریان ده‌به‌ین بۆ كۆمپیوته‌رو ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كانی تر.بۆیه سه‌مسۆنگ كۆڵی نه‌دا تا ئه‌م گۆڕانكاریه كرنگه‌ی ئه‌نجام دا.
به‌پێی
Aving.net ده‌ڵێت "Fuel cell" ده‌توانێت لاپتۆپه‌كه‌ت كارپێبكات بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بێ وه‌ستان ، كه‌واته ده‌توانین پڕكه‌ره‌وه‌كان (شاحینه‌كان) خانه‌نشین بكه‌ین.
ده‌توانن
لێره ته‌ماشای ڤیدیۆیه‌ك و ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی " Fuel cell" بكه‌ن.
شایانی باسه Toshiba, Motorola, Canon وه LG له‌هه‌وڵی پێشخستنی " Fuel cell" ن له‌بواری ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كانی تردا . پێ ده‌چیت ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه گۆڕانكاریه‌كی گرنگ بكات له داهاتوودا.
سه‌رچاوه
2007-08-17 03:46
ده‌ست خۆش. به‌ڵام ئایا ئه‌م هه‌واڵه زۆری فه‌رق هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی ئێره‌دا كه پێشتر بڵاوتان كردۆته‌وه:
سامسۆنگ باتریی زۆرخایەن بۆ لاپ‌تۆپ
Hemen_7 31 Dec 2006
http://kurditgroup.org/node/2552؟