Gmail فــــــراوان كـــــــــرا بۆ ٢٥٠ گــیگابایت.: گــــــــــــوگڵ قه‌باره‌ی " Gmail"ی فراوان كرد بۆ ٢٥٠ گیگابایت ، به‌ڵام به پـــاره.
دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو " Apple" قه‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی له‌سه‌ر تۆڕ (Net) فراوانتر كرد بۆ ماك ، له ١ گیگابایت بۆ ١٠ گیگابایت ، گــوگڵ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه به ٢٥٠ گیگابایت بۆ " Gmail" وه " Picasa Web Albums" , به‌ڵام به‌خۆڕایی نا.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی " Gmail" به‌كارده‌هێنن و پێویستیان به جێگای زۆره ده‌توانن قه‌باره‌كه‌ی فراوان بكه‌ن به‌پێی پێویستیان.
بۆ كڕینی ته‌واوی قه‌باره‌كه بۆ ٢٥٠ گیگا ، نرخه‌كه‌ی ٥٠٠ دۆلاری ئه‌مریكیه بۆ ماوه‌ی ساڵێك وه ده‌توانریت قه‌باره‌ی بچووكتر بكڕدرێت ٦ گیگابایت به ٢٠ دۆلار بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی خوازیاری فراوان كردنی " Gmail" ن ده‌توانن له‌م
به‌سته‌ره ئه‌نجامی بده‌ن.
شایانی باسه " Gmail" بۆ یه‌كه‌م جار له‌مانگی ٤ ی ٢٠٠٤ دا دابه‌زی ، به‌ڵام له‌و‌كاته‌دا ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی داواكردن له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ری تره‌وه ده‌توانرا هه‌ژمارێك دروست بكرێت ، به‌ڵام له مانگی ٢ ی ئه‌م ســـــاڵه‌وه گــوگــڵ خزمه‌تگوزاری " Gmail" ی كرده‌وه بۆ هه‌مـــــــــــــــووان.
زانیاری زیاتر
2007-08-14 00:18
له ڕاستیدا به‌ربه‌ره‌کانی زۆر هه‌یه بۆ زیادکردنی قه‌باره‌ی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی . به‌ڕای من گ.مه‌یل باشترینیانه چونکه قه‌باره‌یه‌کی زۆری هه‌یه، ئاسانه له به‌کارهێناندا و هه‌روه‌ها توانای 20 م.ب هه‌یه بۆ ناردن ، کردنه‌وه‌و ناردنیشی خێرایه وه‌ک له کۆمپانیاکانی تری ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه ، ئه‌گه‌ر چی ئێستا یاهوو پۆستی ئه‌له‌کترۆنی بێ سنووری داناوه.
خۆزگایه کوردیش توانای وه‌به‌رهێنانی خزمه‌ت گوزارییه‌کی ئیمه‌یلی ئه‌بوو هاوشێوه ..
سوپاس بۆ هه‌واڵه‌که‌ت ..
---
http://www.kanigraphics.net