باشتركردنی پاراستن له فایه‌رفۆكس 3.0 .: موزیـــلا به‌ڵێنی باشتركردنی فایه‌رفۆكس ده‌دات له ڕووی پاراستنه‌وه ، به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كان پێ ناچێت تام و چێژێك بدات به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م وێبگه‌ڕه.
موزیـــلا واچاوه‌ڕوان ده‌كات كه " Firefox 3.0" له‌كاتی خۆیدا ته‌واو بێت به‌پێی ئه‌و پیلانه‌ی دایان ڕشتووه ، ده‌بێت له‌كۆتایی ئه‌م ساڵدا ته‌واو بكرێت.
یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌م وه‌شانه‌دا ده‌كرێت دروستكردنی تولئامرازێكه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌و جێگایانه داده‌خات كه كۆدی مه‌ترسیداری تێدایه ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گــــوگـڵ دا بۆ ئه‌وه‌ی فایه‌رفۆكس ئه‌و جێگایانه دابخات كه لیستی ڕه‌شی گــوگــڵ دان.
به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پاراستنی مـــوزیلا "Window Snyder" ئه‌م وه‌شانه نوێیه پشتگیری
SSL Certificate ی تێدا فراوان كراوه بۆ بانكه‌كان و فرۆشیاره‌كانی ئه‌نته‌رنێت.
ناوبراو ڕای وایه كه مــوزیلا ماندوبونێكی زۆری كێشاوه بۆ باشتركردنی كۆده‌كانی وه‌شانی نوێی فایه‌رفۆكس به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆر سه‌ركه‌وتوبێت له‌ڕووی پاراستنه‌وه.
وه هه‌روه‌ها "Snyder" له لێدوانیكی بۆ IDGs ڕایگه‌یاند ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌م وه‌شانه‌دا ده‌كرێت زیاتر شاراوه‌ده‌بن لای به‌كارهێنه‌رانی فایه‌رفۆكس زۆر به‌زه‌قی ده‌رناكه‌ون.
Firefox 3.0 جارێ ته‌نیا له
Alpha version 7 دا هه‌یه ، به‌ڵام به‌پێی مــوزیلا وه‌شانی تاقیكردنه‌وه‌ی "Beta Version" فایه‌رفۆكس 3.0 له‌مانگی داهاتوودا بڵاودكرێته‌وه.