سۆنی داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ٣٥٠ هه‌زار كامیرا ده‌كات.: كۆمپانیای سۆنی كه خه‌ریكه ناوبانگ ده‌ربكات به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هاته‌وه گۆڕه‌پان ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان مه‌ترسی سوتاندن و ته‌قینه‌وه‌ی پاتری لاپ‌تۆپ نییه، به‌ڵكو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كامیرای دیگیتاڵه.
هۆكاری داواكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیگیتاڵ كامیرایانه ئه‌وه‌یه كه لێوارێكی تیژی هه‌یه‌و ده‌ست بریندارده‌كات.
ئه‌و مۆدێله‌ی ئه‌م داواكارییه ده‌یگرێته‌وه " Cybershot DSC-T5" كه له مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٠٥ دا بڵاوكرایه‌وه، به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م جۆره كامیرایه ئێستا ڕاوه‌ستاوه ، به‌ڵام كۆمپانیاكه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كردووه.
له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كامیراكه لێوارێكی تیژی هه‌یه كه‌ده‌ستی چه‌ندان كه‌سی بڕیوه ، بۆیه كۆمپانیاكه زیاتر له ٣٠ راپۆرتی ئه‌م ڕووداوه‌ی بۆ نێردراوه بۆیه سۆنی بڕیاری دا كه ئه‌م كامیرایانه ده‌بێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كۆمپانیاكه.
وه هه‌روه‌ها یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م كامیرایه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كامیراكه‌دا نینۆكی په‌نجه‌ی به‌ته‌واوی چه‌سپاوه‌ته ناو ژووری كامیراكه.
سۆنی ده‌ڵێت ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه ئه‌و كامیرایانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رهه‌م هێنراون له ماوه‌ی مانگی ٨ بۆ ١٠ ی ٢٠٠٥ دا، وه ژماره‌ی سێریاڵیان له 3010001 تا ده‌گاته 3081200 واته هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێوان ئه‌و دوو ژماره‌یه ده‌توانن كامیراكانیان بنێرنه‌وه بۆ كۆمپانیای سۆنی.
زانیاری زیاتر