هه‌ڵه‌یه‌كی نوێ له نۆرتن ئه‌نتی ڤایرۆس دا دۆزرایه‌وه.: "Symantec Norton antivirus" یه‌كێكه له‌وپرۆگرامانه‌ی كه چه‌ندان ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه ، پرۆگرامێكی ناسراوه لای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی وه زۆر بۆچوون و ڕای جیاوازیش هه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌م پرۆگرامه.
له‌وانه‌یه ئاسایی بێت گه‌ر پرۆگرامێكی تر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا بدۆزرێته‌وه ، به‌ڵام بوونی كه‌لێن له ئه‌نتی ڤایرۆس و ئاگره‌دیوار ئاسایی نییه ، چونكه ئه‌م پرۆگرامانه كاریان پاراستنی كۆمپیوته‌ره.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه هه‌ڵه له‌م پرۆگرامه‌دا بدۆزریته‌وه ، له مانگی پێنجی ٢٠٠٦ دا ، كونێكی تر له‌م پرۆگرامه‌دا
Eweek دۆزرایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م جاره هه‌ڵه‌كه له‌كۆنترۆڵی "ActiveX" دۆزراوه‌ته‌وه ، كه به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه ده‌توانرێت پرۆگرام بنێردرێت بۆ كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌رانی نۆرتن و دوایی وه‌گه‌رخستنی پرۆگرامه‌كه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ته‌واوی سیسته‌م.
نۆرتن كۆنترۆڵی ئه‌و داتایانه ناكات كه‌له‌لایه‌ن (Microsofts ActiveX-rutine) وه دێت ، كه به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن زۆر ماڵپه‌ڕه‌كان، له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاككه‌ر ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی سیسته‌م دا بگرێت.
كۆمپانیای سیمانتیك ئامۆژگاری هه‌موو به‌كارهێنه‌رانیان ده‌كه‌ن كه پرۆگرامه‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه (Live Update) بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م هه‌ڵه‌یه.
شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵه‌یه زۆر له پرۆگرامه‌كانی تری سیمانتیك ده‌گرێته‌وه له‌وانه:-
Norton AntiVirus و Norton Internet Security و Norton System Works و Norton Internet Security 2006 وهAnti Spyware Edition .
زانیاری زیاتر