ئاگاداری MSN-orm به!: وۆرمێكی (Orm) كۆن به به‌رگێكی نوێ وه بڵاو بۆته‌وه.
كۆمپانیای پاراستنی "Virus 112" ی دانیماركی كه‌هه‌میشه به‌ناوبانگه به‌دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و وۆرمی نوێ ئه‌م وۆرمه‌ی دۆزیه‌وه كه له‌ڕیگای MSN وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م وۆرمه كه‌له كۆمپیوته‌رێكدا بڵاوبۆوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه بلاوده‌بێته‌وه له‌كۆمپیوته‌ری هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی كه له لیستی په‌یوه‌ندیدا تۆماركراون.
به‌پێی كۆمپانیای ڤایرۆس ١١٢ ئه‌م وۆرمه له ووڵاتی دانیماركدا چالاكه‌و به شێوه‌ی په‌یامێك ده‌رده‌كه‌وێت به‌م شێوه‌یه ( بیدۆزه‌ره‌وه بزانه كام له هاوڕێكانت ناوی تۆیان له لیستی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیاندا سڕیوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ بزانیت) وه كرته له
http://www.msn-checker.tk بكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان.
بێگومان ئه‌م په‌یامه زۆر مه‌به‌سته له‌لای زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی MSN Messenger بۆیه كۆمپانیای ناوبراو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر مه‌ترسیداره كاتێك به‌كارهێنه‌ر كرته له‌وبه‌سته‌ره ده‌كات هیچ په‌یامێكی بۆ نایات كه ڤایرۆس یا (phishing) واته بتبات بۆ به‌سته‌رێكی تر .
وه به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت زانیاری MSN و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون لێبدات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌وه ، له‌كاتی چونه‌ژوره‌وه‌دا ئه‌م وۆرمه له كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌رو هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی له لیستی په‌وه‌یندیدان بڵاو ده‌بێته‌وه.
وه هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو ڕایگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی تریش ئه‌م وۆرمه بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش به هاتنی په‌یامێك كه داوای دامه زراندنی "plugin" ده‌كات و گه‌ر به‌كارهێنه‌ر دوای ئه‌وه به‌سته‌ره بكه‌وێت، ئه‌وه ئه‌و وۆرمه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا بڵاوده‌بێته‌وه.
شایانی باسه‌كۆمپانیای ناوبراو هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه نوسیوه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی لابردنی ئه‌م ڤایرۆسه.
زانیاری زیاتر
2007-08-07 16:45
تێبینی:- تكایه كه‌س Sign inn نه‌كات له‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه ، چونكه له‌وێدا وۆرمه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه.