نرخی ڤیستای داشكاند.: مایكرۆسۆفت نرخی ویندۆس ڤیستای به‌ڕێژه‌ی كه‌متر له‌نیوه هێنایه خواره‌وه له ووڵاتی چین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆپی كردنی نایاسایی كه به‌ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كۆپی ده‌كرێت.
به‌پێی (The Wall Street Journal) زۆری بڵاوبونه‌وه‌ی پیرات كۆپی سیسته‌می به‌كاربردنی ڤیستا له ووڵاتی چین ، مایكرۆسۆفتی ناچاركرد كه‌نرخی ڤیستا زۆر دابشكێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن به‌نرخێكی هه‌رزان بیكڕن ، به‌مه‌ش كۆپیكردنی نایاسایی كه‌م ده‌بێته‌وه به بۆچوونی مایكرۆسۆفت.
كاتێك ڤیستا بڵاوبۆوه له ٣٠ مانگی یه‌كی ئه‌م ساڵدانرخی وه‌شانی (Home Basic) ٢٠٠١ دۆلار بوو ، به‌ڵام ئیستا نرخی داشكاوه بۆ ٦٦ دۆلار وه وه‌شانی (Home Premium) له ٢٣٨ دۆلاره‌وه داشكاوه بۆ ١١٨ دۆلار.
له لێدوانێكی مایكرۆسۆفت بۆ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌م داشكانه واده‌كات كه خه‌ڵكێكی زۆركه‌م كۆپی نایاسایی هه‌ڵبژێرن.
شایانی باسه له ٣٠/ ١/ ٢٠٠٧ وه زیاتر له ٦٠ ملیۆن ئابوونه‌ی ڤیستا فرۆشراوه له لایه‌ن مایكرۆسۆفته‌وه.
به‌پێی
IDC ٨٢٪ ی هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له ووڵاتی چین به‌كارده‌هێنرێن به‌ڕێگه‌ی نایاسایی كۆپی كراون.
زانیاری زیاتر