ئاڵتن جان ده‌خوازێت ئه‌نته‌رنێت دابخرێت.: هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ " Elton John " پێی وایه ئه‌نته‌رنێت هه‌رچه‌ند سووودی هه‌یه ، به‌ڵام زیانی گه‌وره‌شی گه‌یاندووه به مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی له‌بوواری موزیكدا.
ناوبراو له‌گفتوۆگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (The Sun) ی به‌ریتانی خۆی به گه‌وره‌ترین كه‌س ناوبرد كه دژی ئنته‌رنێته وه ده‌ڵێت ئه‌نترنێت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت كاری له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایتیه‌كانیش كردووه به‌وه‌ی خه‌ڵك زۆرینه‌ی كاتیان له به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت دا به‌كارده‌به‌ن و ئه‌نته‌رنێت بۆته هۆی كه‌م كرده‌وه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنی خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌و سستكردنی چالاكییه‌كانیان.
جگه له‌وه‌ش ئه‌نته‌رنێت به هۆكارێكی گرنگ ده‌زانێت كه خه‌ڵكی به‌خۆڕایی به‌رهه‌مه‌كانی داده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاوه‌نێك بچێته گیرفانی ، جگه له‌وه‌ش ده‌ڵێت ئه‌نته‌رنێت كارگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر باشیی (كوالیتی) موزیك له‌ئه‌نجامی بڵاوبونه‌وه‌ی به تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت.
گه‌وره‌ترین خۆزگه‌ی ( ئاڵتن جان) ئه‌وه‌یه كه ئه‌نته‌رنێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دابخرێت ، ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌و كات ده‌زانین كه ئه‌نته‌رنێت چ زیانیكی به‌بوواری هونه‌ری گه‌یاندووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تا ئێستا ( ئاڵتن جان) نه MP3 لێده‌ر وه نه مۆبایل ته‌له‌فۆنی هه‌یه ، وه هیواده‌خوازێت كه هونه‌رمه‌ندانی چینی داهاتوو تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت تێك بشكێنن.
زانیاری زیاتر