هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له رێگای ئیمایله‌وه: له رێگای چه‌ندین مایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له سکرتێری سوسیال دیمۆکراته‌کانی سوید کرا.
رۆژی هه‌ینی "مۆنا سالین" (Mona Sahlin) میوانی به‌رنامه‌ی رادیۆ "پێ ئت" (P1) بوو و به‌رنامه‌که راسته‌وخۆ بڵاو ده‌بووه‌وه کاتێک باسی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کرد که به هۆی ئیمایله‌وه ده‌نێردرێن بۆ ئیمایله‌که‌ی له پارله‌مانی وڵاتی سوید. له‌و وتووێژه‌دا مۆنا سالین 2 مایلی به ناوی که‌سه‌کانه‌وه خوێندوه‌وه که بۆیان ناردووه. ئه‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی: " من پێم وا نیه ئه‌مه ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سانه بێ." دیاره ئه‌و ته‌نیا دوو مایلی خوێنده‌وه، ده‌نا زۆر جار له‌م جۆره مایلانه‌ی بۆ ده‌چێ و زۆر جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ کراوه. له به‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌یه که ئێستا 7 ئیسکۆرتیان بۆ داناوه.
شایانی باسە که حیزبی ناوبراو یه‌کێک له حیزبه گه‌وره‌کانی وڵاتی سویده و زۆر جاریش له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا رۆڵی کارگه‌ری گێڕاوه. به‌ڵام ساڵی 1985 سکرتێری ئه‌و کاتی ئه‌و رێکخراوه کە سەرۆک وەزیرانیش بوو بە ناوی "ئولوف پالمه" له به‌ر سینمایه‌ک له ناوه‌ندی شاری ستوکهۆڵمدا تێرۆر کرا و چه‌ند ساڵی رابردووش دیسان وه‌زیری ئه‌و کات که خاتوو"ئانا لیند" بوو به چه‌قۆ له ناوه‌ندی شاری ستوکهۆڵم دا کوژرا.
ئێستا مۆنا سالین ده‌هه‌وێ به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیمایلانه وڵام بداته‌وه. زانیاری زیاتر
بۆچوون
بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|
سڵاو
ئارتیکلەکەم خوێندەوە، دەستخۆش، بەڵام هیچ نامەیەکی هەڕەشەم نەبینی کە بۆ سالین نێردرابێت!