مایكرۆسۆفت ئۆفیس به‌خۆڕایی.: مایكرۆسۆفت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا وه‌شانێكی تایبه‌تی (Microsoft Office) ئاماده ده‌كات به‌خۆڕایی.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مایكرۆسۆفت گه‌وره‌ترین كۆمپانیای پرۆگرامه‌كانی نوسین و ژمێریارییه به پرۆگرامی به‌ناوبانگی (Microsoft Office) ، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ند لایه‌نێكی تریش هاتنه مه‌یدان به پرۆگرامی خۆڕایی له‌وانه Open Office وه پرۆگرامی Google Docs & Spreadsheets Tour كه پرۆگرامێكی خۆڕاییه له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت.
مایكرۆسۆفت شانبه‌شانی وه‌شانی ته‌واوی پرۆگرامی ( Microrsoft Office) ئه‌م وه‌شانه خۆڕاییه‌ش دروست ده‌كات كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت دایبگرێت و له كۆمپیوته‌ردا دایبه‌مزه‌رێنیت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆگرامه له ڕووی ئابووریه‌وه خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت ، ڕێكلامی له‌گه‌ڵ ده‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌ر كاتێك به‌كارهێنه‌ر ئه‌نته‌رنێت بكاته‌وه ڕێكلامه‌كان نوێ ده‌بنه‌وه (Update).
هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م پرۆگرامه خۆڕاییه "Word" وه XL یش بگرێته‌وه.
شایانی باسه مایكرۆسۆفت تا ئێستا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌شانه خۆڕاییه‌ی ئۆفیسی ڕانه‌گه‌یاندووه ، به‌ڵام به‌ڵێنی داوه كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا ته‌واو بكرێت.
پێم وایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مایكرۆسۆفت ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبڕكێی زۆر دروست ببێت و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ كۆمپانیاكانی تر بۆ دروستكردنی پرۆگرامی خۆڕایی.
زانیاری زیاتر
2007-08-03 09:29
http://germeser.net
قۆرخکردنی بازاڕ گوزەشت.
دەبێت بەپەلەپروزێ فریای نەرمە کاڵا ناجێگیر چەواشەکاریەکانیدا بکەوێ.