Rootkit لابه‌ر به خــــــــــــــــۆڕایی.: كۆمپانیای به‌ناوبانگی پاراستن " McAfee" تولئامرازی لابردنی (Rootkit) ی به خۆڕایی ڕاگه‌یاند.
(Rootkit) جۆره تولئامرازێكی نوێیه كه كراككه‌ر یاخود هاككه‌ر ده‌ینێرن بۆ ناو سیسته‌می به‌كاربردن ( ویندۆس ، لینوكس یا خود ماك) بۆ ده‌ستكه‌وتنی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون و زانیاری .
رۆتكیت وه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ر " پرۆسێسه‌ر" ێكی شاراوه داده‌مزرێت و هه‌ندێك جار وه‌ك وه‌گه‌ڕخه‌ر (درایڤه‌ر) داده‌مزرێت.
به‌ڕیوه‌به‌ری مه‌كافی "Daniel Kollberg" رۆتكیت به شاراوه‌ترین توڵئامرازی سیخوڕكردن ناوبردووه .
به‌پێی مه‌كافی ڕێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڕۆتكیت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه به‌تایبه‌تی له ٦ مانگی دوایی ئه‌م ساڵدا.
كۆمپانیای نابراو له ساڵی ٢٠٠٦ دا ٣٢٨٤ رووداوی ڕۆتكیتی تۆماركردووه ، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له‌ماوه‌ی ٧ مانگی ئه‌م ساڵدا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه ٧٣٠٠ ڕووداو تۆماركراوه.
بۆ پاكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانتان له ڕۆتكیت ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ
McAfee® Rootkit Detective Version 1.0 دابگرن.
قه‌باره‌ی ١،٤٤ میگابایته. به‌پێی مه‌كافی ده‌بێت تولئامرازێكی زۆر چالاك بێت.
زانیاری زیاتر
2007-08-02 17:19
هەر ئەم تولبارە نەبوو کە ماوەیەک لەمەوبەر بوو بە هۆی کوژرانی کابرایەکی یۆنانی؟
http://www.kurditgroup.org/node/10447
\