ده‌رمان بۆ فایه‌رفۆكس.: بۆ دووه‌م جار له‌م ماوه‌ی مانگێكدا موزیــلا كه‌لێنه‌كانی وێبگه‌ڕی به‌ناوبانگی فایه‌رفۆس (Firefox) پینه ده‌كات.
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وه‌شانی 2.0 ی فایه‌رفۆكس له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ، پسپۆڕانی بوواری ئایتی له موزیــلا توانیان دوو هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار له‌م وێبگه‌ڕده‌دا بدۆزنه‌وه كه له‌ڕیگای ئه‌م هه‌ڵانه‌وه توانراوه كۆدی هاككردن بڵاوبكرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی (URL- protocol) وه‌فایه‌رفۆكس پرۆگرامی زیاده له‌گه‌ڵ خۆی دابمه‌زرێنیت بێ ئاگاداری به‌كارهێنه‌ر.
موزیـــلا ئه‌م هه‌ڵانه‌ی چاره‌سه‌ركردووه له‌وه‌شانی
Firefox 2.0.0.6 دا .
موزیــلا ئه‌م هه‌ڵانه‌ی زۆر به مه‌ترسیدار ناوبردووه‌و بۆی هه‌بووه زیانێكی گه‌وره به فایه‌رفۆكس و به‌كارهێنه‌ره‌كانی بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای مانگی ٧ دا پسپۆڕی بواری پاراستن "Thor Larholm" ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌توانرێت له‌و ڕیگه‌یه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه هه‌ردوو وێبگه‌ری Internet explorer وه Firefox به‌كاردێنن ، ئه‌مه‌ش به چالاككردنی پرۆگرام له‌كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ردا به‌بێ ئاگاداری خودی به‌كارهێنه‌ر .
مایكرۆسۆفت و موزیلا ناكۆكن له وه‌ی كه‌كامیان به‌رپرسیارن له‌و هه‌ڵانه ، به‌ڵام موزیلا دانی به‌و هه‌ڵانه‌ی خۆیدا ناوه ، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌مه زیان به‌به‌كارهێنه‌رێك ناگه‌یه‌نێت كه ته‌نیا وێبگه‌ڕی فایه‌رفۆكس به‌كاربهێنێت.
به‌پێی موزیـلا هه‌ڵه‌ی (URL- protocol) له Thunderbird 2.0.0.6, Thunderbird 1.5.0.13وه SeaMonkey 1.1.4 چاره‌سه‌ركراوه.
هه‌وره‌ها موزیــلا دوو هه‌ڵه‌ی تری هه‌ر له‌م نوێكردنه‌وه‌یه‌دا چاره‌سه‌ركردووه ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵانه به‌مه‌ترسیدار ناو نابرێن.
بۆ داگرتنی نوێكردنه‌وه‌كانی موزیــلا له‌م
بهستهرهزانیاری زیاتر