گووگڵ چاوه‌دێریمان ده‌کا: هه‌موو سه‌رچ (گه‌ڕان)ێک له گووگڵ دا له داتابه‌سێکدا تۆمار ده‌کرێ. هاوکاتیش "وشکه شیرینی" (cookie)ێک له کومپیۆته‌ره‌که‌دا داده‌نرێ، که زانیاری پێوست به گووگڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه رۆیشتینه‌وه نێو گووگڵ، بمانناسێته‌وه.
هه‌روه‌ک ده‌زانین گووگڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به سه‌ر ئینته‌رنێت دا گرتووه و رۆژ به رۆژیش به هۆی ئه‌و کومپانی و خزمه‌تگوزارییانه‌وه که دیکڕێ گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌میشه که‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه و گازنده.
به‌ڵام هه‌رجۆرێک بێ، ناتوانین هیچ له گووگڵ بشارینه‌وه، چوونکه که‌ی و چۆن ده‌چینه به‌شی گه‌ڕانی گووگڵ و له شوێنی چی ده‌گه‌ڕێین، هه‌مووی له لای ئه‌و تۆمار ده‌کرێ.
زانیاری زیاتر
ده‌ستخۆش كاك حامید!
زۆر ڕاسته Google هه‌موو ئای‌پی ئه‌ده‌ره‌سه‌كانیش لای خۆی تۆمارده‌كات ، به‌ڵام (cookie) زۆر به‌ئاسانی به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له براوسه‌ره‌كه‌ی (وێبگه‌ڕ) دا ، ڕێكی بخات له‌گه‌ڵ داخستنی وێبگه‌ڕ هه‌موو (cookie) كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بسڕێنه‌وه.
من هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ داخستنی وێبه‌گه‌ڕ یه‌ك (cookie) له كۆمپیوته‌ره‌كه‌م دا نامێنێته‌وه.