ڤیســتا به‌نیوه چڵیی بڵاوكرایــــــــــــه‌وه.: به‌رپرسێكی مایكرۆسۆفت (Kevin Turner) دانیپێدانا كه سیسته‌می به‌كاربردنی ڤیستا زۆری مابوو كه ته‌واو بێت ، كاتێك بڵاوكرایه‌وه.
ناوبراو له كۆنفرانسێكدا رۆژی هه‌ینی له بۆرسه‌ی نییۆرك ڕایگه‌یاند كه هیچ كام له مایكرۆسۆفت وه كۆمپانیاكانی دروستكردنی كۆمپیوته‌ر ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بوو كاتێك ویندۆس ڤیستا بڵاوكرایه‌وه له مانگی ٢ ی ئه‌م ساڵدا. هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كاتێك ویندۆس XP بڵاو كرایه‌وه له پاییزی ساڵی ٢٠٠١ دا كاته‌كه‌ی زۆر له‌بار و گونجاوتر بوو له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیستا.
له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیستا ته‌نیا ٦٥٠ پرۆگرام ئاماده‌كرابوو ، به‌ڵام دوای ٦ مانگ له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیستا ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ نزیكه‌ی ٢٠٠٠ پرۆگرام بۆیه زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانی ڤیستا تووشی كێشه‌ی جۆراوجۆر بوون له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی XP بۆ ڤیستا.
شایانی باسه ئه‌م دانپێدانانه‌ی مایكرۆسۆفت له‌كاتێكدایه كه هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای Dell وه Acer ڕه‌خنه‌ی تووندیان ئاراسته‌ی مایككرۆسۆفت كرد ده‌رباره‌ی كیشه‌كانی ڤیستا ، وه "Bill Gates" له‌و كۆنفرانسه‌دا ئاماده‌بوو.
زانیاری زیاتر