Thunderbird له‌ موزیلا جیاده‌بێته‌وه‌.:  وێبه‌گه‌ڕی فایه‌رفۆكس (Firefox) و پرۆگرامی پۆستی ئه‌لكترۆنی " Thunderbird" له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.
ساڵانێكه‌ ئه‌م دوو پرۆگرامه‌ پرۆژه‌یه‌كی گرنگی (Mozilla) بوون ئاره‌زوومه‌ندانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.
پرۆگرامه‌ره‌‌كانی پۆستی ئه‌لكترۆنی (Thunderbird) گه‌یشتنه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ئیتر بۆخۆیان بتوانن ،خۆیان به‌ڕیوه‌ببه‌ن.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پرۆگرامه‌ره‌‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه(Thunderbird) له‌ سێبه‌ری فایه‌رفۆكسه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فایه‌رفۆكس به‌دووه‌م وێبگه‌ڕی به‌ناوبانگ داده‌نرێت له‌دوای " Internet Explorer"وه‌.
تا ئێستا ڕوون نیه‌ كه‌كاره‌كانی ئه‌م پرۆگرامه‌ خۆڕاییه‌ (Thunderbird )چۆن ڕێكده‌خرێت ، وه‌ دوور نییه‌ كه‌ ئه‌م كه‌ ئه‌م دوو پرۆگرامه‌ له‌داهاتوودا هاوكاری یه‌ك بكه‌نه‌وه‌.
شایانی باسكردنه‌ كه‌ پرۆگرامی پۆستی ئه‌لكترۆنی (Thunderbird) به‌ یه‌كێك له‌باشترین پرۆگرامه‌كانی پۆستی ئه‌لكترۆنی هه‌ژمارده‌كرێت.
Thunderbird به‌ خۆڕایی دابگره.‌
زانیاری زیاتر


بۆچوون

ئه‌گه‌ر چی به‌ بڕوای من ئه‌م پرۆگرامه‌ باشترین پرۆگرامی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی‌یه‌و شایه‌نی تاقیکردنه‌وه‌شه‌ وه‌ هه‌روه‌ها زۆر له‌ Outlook ی مایکرۆسۆفت باشتره‌، دڵنیام که‌ جیابوونه‌وه‌یان کارێکی ئه‌وتۆ ناکاته‌ سه‌ر یه‌کترو له‌ نرخیان که‌م ناکاته‌وه‌.
---
http://www.kanigraphics.net


 
 

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ