چـــــــاو جێگه‌ی پین كۆدی مۆبایل ده‌گرێته‌وه.: له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌توانین مۆبایل ته‌له‌فۆنه‌كانمان دابگیرسێنین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆدێك لێبده‌ین.
" OKI" پرۆگرامێكی نوێی دروستكردووه به‌ناوی ( Iris Recognition Technology for Mobile Terminals ) ، به‌هۆی ئه‌م پرۆگرامه‌وه ده‌توانین مۆبایل وه لاپتۆپه‌كانمان دابگیرسێنین بێ ئه‌وه‌ی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون یا كۆد لێبده‌ین ، ئه‌م پرۆگرامه به‌یارمه‌تی كامیره‌ی مۆبایل ده‌توانێت له ڕێگه‌ی گلێنه‌ی چاوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌وه ، خاوه‌نی خۆی بناسێته‌وه.
ئه‌ركی به‌كارهێنه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌یه ساتێك ته‌ماشای كامیره‌ی مۆبایله‌كه‌ی بكات دوای ئه‌وه لای خۆی تۆماری ده‌كات ، گلێنه‌ی چاویش وه‌ك په‌نجه مۆر له‌مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازه له په‌نجه‌مۆردا بۆی هه‌یه له ١٠٠ هه‌زار كه‌س دوو كه‌س په‌نجه‌مۆریان له‌یه‌ك بێت ، به‌ڵام له گلێنه‌ی چاودا هیچ له‌یه‌كچونێك نییه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌م ته‌كنلۆژیا نوێیه ئه‌وه‌یه كه مۆبایلی كۆنیش ده‌توانێت سودی لێوه‌ربگرێت ، به‌مه‌رجێك كامیراكه‌ی له ١ ملیۆن وێنه‌خاڵ (pixel) كه‌متر نه‌بێت ، به‌ڵام باشتره گه‌ر ٢ تا ٣ ملیۆن پیكسه‌ل بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی سكانی چاو بكات.
به‌پێی " OKI" پرۆگرامه‌كه ته‌واو بووه به‌ڵام ئه‌م ته‌كنلۆژیایه نوێیه له ساڵی ٢٠٠٨ وه ده‌ستپێ ده‌كات.
شایانی باسه Windows Mobile و Windows XP وه Symbian OS پشتگیری پرۆگرامه‌كانی " OKI" ده‌كه‌ن.
زانیاری زیاتر
2007-08-14 12:41
جونى