هه‌رزانترین لاپتۆپ.:  كۆمپانیایه‌كی سویدی هه‌رزانترین لاپتۆپ به‌رهه‌م دێنێت كه‌ نرخی ته‌نیا ١٥٠ دۆلاره‌.
له‌ چه‌ند مانگی ڕابوردوودا نرخی لاپتۆپ زۆر دابه‌زیووه‌ ، بۆیه‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی لاپتۆپ بایه‌خی زیاتر ده‌ده‌ن به‌ باشتركردنی لاپتۆپ و به‌هێزكردنی.
به‌پێی IDG ی كۆمپانیایه‌كی سویدی (Medison) ده‌ستیكردووه‌ به‌فرۆشتنی ئه‌م جۆره‌ لاپتۆپه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لاپتۆپی (Medisons Celebrity) بكڕێت، ده‌بێت چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ نه‌كات بتوانێ یاری پێبكات ، ئه‌م نرخه‌ هه‌رزانه‌ بێگومان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ جۆری وه‌گه‌رخه‌ر (درایڤه‌ر) كانیه‌وه‌.
ئه‌م كۆمپیوته‌ر هه‌رزان به‌هایه‌، 1.5 GHz CPU هه‌یه‌ له‌لایه‌ن (Intel) وه‌ ڕامه‌كه‌ی ٢٥٦ میگابایته‌ وه‌ په‌پكه‌ی ڕه‌قی ٤٠ گیگابایته‌ وه‌ سیسته‌می كارپێكردنی لینوكس به‌كارده‌بات.
(Robert Klanjac) لێپرسراوی بازه‌ڕاكانی"Medison Norden" له‌ لێدوانێكی بۆ گه‌وره‌ترین گۆڤاری سویدی "ComputerSweden" ڕایگه‌یاند ئه‌م لاپتۆپه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن سوودی لێوه‌رگرن كه‌ ته‌نیا بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌ پێویستیانه‌ وه‌ك خویندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ ، چاتكردن ، خوێندنه‌وه‌و ناردنی پۆستی ئه‌لكترۆنی ، كڕینی شتومه‌ك له‌ ڕیگای ئه‌نته‌رنێت،‌ بۆ كاروباری بانك، هتد..........
ئه‌م كۆمپانیایه‌ مانگانه‌‌ ٢٠ هه‌زار لاپتۆپ به‌رهه‌م دێنێت بۆیه‌ گه‌ر بته‌وێت بیكڕی نزیكه‌ی ٦ هه‌فته‌ چاوه‌ڕوانی ده‌وێت.
شایانی باسه‌ زۆر كه‌س باوه‌ڕ به‌م نرخه‌ ناكه‌ن وه‌ به‌ فێڵی تێده‌گه‌ن ، به‌ڵام ده‌توانن له‌م به‌سته‌ره‌‌ بیكڕن.
زانیاری زیاتر


بۆچوون

ده‌ستخۆش كاك زه‌ندی بۆ چالاكیه‌كانت له‌به‌شی هه‌واڵه‌كان.
به‌خۆم نازانم كام دیستبروشینی لینوكس به‌كارده‌بات؟
به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ زۆر باشن وه‌ ئاساییه‌ بۆ سیسته‌مێكی كارگێڕی لینوكس وه‌ به‌باشترین شێوه‌ گه‌مه‌كان له‌سه‌ری كارده‌كه‌ن وه‌ ئه‌و كاره‌ی به‌و لاپتۆپه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لینوكسدا هه‌مان كاری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی dellده‌كات به‌ ویندۆزه‌وه‌.
http://www1.euro.dell.com/content/products/category.aspx/vostro_dt?c=de&cs=debsdt1&l=de&s=bsd
پیم وابێت سیسته‌مه‌ی لینوكس ئه‌و سیفه‌تانه‌ی بۆ زیاده‌ و ئه‌و كۆمپانیاش كارێكی باش ده‌كه‌ن.
بژین دووباره


 
 

سوپاس كاك سیامه‌ند!
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت كام دیستربیشن به‌كارده‌بات؟.
Fedora له‌لایه‌ن Red Hat


 
 

کێ ئەوێرێ پارە بخاتە سەر ئەو ژمارە بانکیە؟
وەلا ـ‌ 3 ‌تا 4 دانە لەو لاپتۆپانەم ئەوێ بەڵام بەخوا ئەوە جێی باوەڕ نیە، بەتایبەت ئەڵێ ژمارە تەلەفۆنەکەمان لابردوە
(لاکار کەوتوە)
کاک زەندی تۆ چۆن باوەڕ بەوە ئەکەیت؟؟


 
 

سڵاو كاك هێمن!
ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ زۆر لاپه‌ڕه‌كاندا ، بڵاوبۆته‌وه‌لێره‌ش ، هه‌روه‌ك خۆشم له‌هه‌واڵه‌كدا ئاماژه‌م پێكردووه‌ ، كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر گومانیان له‌م نرخه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌م لاپتۆپه‌ لای خۆتانه‌ له‌سوید .پێم وایه‌ بۆ ئێوه‌ ئاسانتربێت به‌دواچونی بۆ بكه‌ن گه‌ر ده‌تانه‌وێت بیكڕن.
به‌ ڕای من له‌ ووڵاتێكی وه‌ك سوید پێم وانییه‌ بتوانرێت وابه‌ زه‌قی فێڵ له‌خه‌ڵكی بكرێت ، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌توانی ئێمێلیان بۆ بنێری بۆ ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ info@medisoncelebrity.com


 
 

بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ