گه‌وره‌ترین ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له مێژووی ئه‌نته‌رنێت دا.: كۆپیكردنی نایاسایی به ڕێژه‌یه‌كی خه‌یاڵێ ڕووی له به‌رزبونه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ڕۆاژنه له‌هه‌وڵی بنه‌بڕكردن یا هه‌رنه‌بێت كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆپی نایاسایی بن.
ئه‌م گرووپانه توانیویانه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر له ٢ ملیار دۆلاری ئه‌مریكی به‌ده‌ستبهێنن به ڕێگای كۆپی كردنی نایاسایی (پیرات كۆپی).
ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی هه‌ردوو ووڵاتی ئه‌مریكا و چین به‌هاوبه‌شی هێڕشیان كرده سه‌ر ئه‌م گرووپانه له ووڵاتی چین وه توانیتیان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر شمه‌كی كۆپیكراودا بگرن كه نرخی ئه‌م شمه‌كانه ده‌گاته ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. به‌پێی سه‌رچاوه‌كه بڕی قازانجی ئه‌م گرووپانه له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا به ٢ ملیارد دۆلار مه‌زه‌نه ده‌كرێت.
" Windows Genuine Advantage" یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌م گرووپانه. مایكرۆسۆفت له‌ڕێگه‌ی (WGA) وه توانیوه‌یه‌تی زانیاری گرنگ كۆبكاته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه كۆپیكراوانه.
هه‌زاران له‌به‌كارهێنه‌ران هه‌وڵی كۆپیكردنی ویندۆس ڤیستایان داوه ، زۆر له‌مانه په‌یوه‌نده‌یان به مایكرۆسۆفته‌وه كردووه بۆ ئه‌كتیڤكردنی ڤیستا.
بۆیه له ڕێگای به‌كارهێنه‌رانه‌وه مایكرۆسۆفت توانیو‌یه‌تی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م گرووپانه كۆبكاته‌وه ، به‌مه‌ش كارئاسانیی بۆ ده‌زگا حكومییه‌كان كردووه كه ئه‌و گرووپانه ئاشكرابكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر شمه‌كه‌كانیان دا بگرن.
زانیاری زیاتر