لاپتۆپ بۆ ئاشقانی فیلم.:  كۆمپانیای (Toshiba) لاپتۆپیكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی (Qosmio G45-AV680) كه‌‌‌ تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زویان له‌ بینینی فیلم و یاری كردنه‌.
ئه‌م لاپتۆپه‌ پشتگیری پێوانه‌ی 1080P ده‌كات ، جگه‌ له‌وه‌ش HD -DVD تێدا دروستكراوه‌ وه‌ نیشانده‌ری ئه‌م لاپتۆپه‌ تیره‌ی ١٩٢٠x١٢٠٠ه‌. وه‌ پێوه‌ر‌ی نیشانده‌ره‌كه‌ی ١٧ ئینجه‌.
وه‌ گرافیك كارتی (Geforce 8600 GT) كه‌ ده‌توانرێت یاری و فیلم به‌ باشترین شێوه‌ ببینرێت.
وه‌ هه‌روه‌ها دوو په‌پكه‌ی ڕه‌قی بۆ دانراوه‌ كه‌هه‌ر یه‌كیان قه‌باره‌كه‌ی ١٦٠ گیگابایته‌ وه‌ قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ٢ گیگابایته‌.
چاره‌سه‌ركه‌ر( پرۆسێسه‌ر) ی ئه‌م لاپتۆپه‌ جۆری (Intel Core 2 Duo T7300) كه‌یه‌كێكه‌ له‌ پرۆسێسه‌ره‌ باشه‌كانی سه‌رده‌م به‌ هێزی ٢ گیگاهێرتز.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێ یه‌ تا ئێستا ته‌نیا له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوبۆته‌وه‌ وه‌ نرخی ٣١٩٩ دۆلاری ئه‌مریكییه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا بگاته‌ بازه‌ڕه‌كانی ئه‌وروپا.
زانیاری زیاتر


بۆچوون

سڵاو کاک زه‌ندی !
له‌ ڕاستیدا کۆمپیوته‌ره‌که‌ له‌ ڕووی گرافیکی و پرۆسێسه‌رو ئه‌مانه‌دا زۆر باشه‌ . به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ش که‌ دانراوه‌ پێم وابێت زۆر زۆره‌.
به‌ بۆچوونی من باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانیت باشتری یاری بکه‌یت و داگریت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ئه‌وه‌ خۆت پارچه‌کان بکڕیت و دای بنێیت که‌ نرخێکی هه‌رزانتری تێ ده‌چێت، به‌ڵام فیلم ئه‌وه‌نده‌ خۆش نی‌یه‌ له‌سه‌ر لاپتۆپ سه‌یری بکه‌یت.
کاتێکی خۆش و ده‌ست خۆش
http://www.kanigraphics.net


 
 

زۆر سوپاس كاك هاوكار بۆ تێبینیه‌كانت!
زۆر ڕاسته‌ خۆت به‌شه‌كان بكرێت و لێكی بده‌یت هه‌رزانتره‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆ لاپتۆپ نابێت.
وه‌ بۆ گرانی ئه‌و لاپتۆپه‌ ڕاسته‌ گرانه‌ به‌ڵام ته‌نیا نرخی پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی ١٢٠٠ دۆلار زیاتره‌ ، بێگومان ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی خۆی هه‌یه‌ كه‌ بیكڕیت.
ئه‌م لاپتۆپه‌ نرخی له‌مه‌ش گرانتره $3495.‌
بڕوابكه‌ من نه‌ك سه‌ر فیلم له‌كۆمپیوته‌ردا ناكه‌م ، به‌ڵكو له‌ژیانم دا یه‌ك فیلمم دانه‌گرتووه‌ ، به‌ڵام زۆر له‌كۆمپانیاكانی DSL گه‌ر ئابوونه‌ بكه‌یت ده‌توانی ته‌ماشای فیلم بكه‌یت وه‌ك بۆ خۆت ئاگاداری له‌م ووڵاته‌ی من و تۆی لێده‌ژین بێ ئابوونه‌ی كه‌ناڵه‌كانی كه‌ناڵ دیگیتاڵ و ڤیاسات ناتوانیین هیچ كام له‌فیلمه‌ نوێ یه‌كان ببینین.
زۆر ڕاسته‌ فیلم له‌ سینه‌مادا نه‌بێت به‌ده‌نگی بڵندگۆی به‌رز تامی نییه‌.


 
 

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ