پۆستی ئه‌لكترۆنی و خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی ژاپۆن.: خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی ژاپۆنی یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه‌ناردومانن ، به‌ڵام په‌شیمانین له‌ناردنی.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه نوێ یه به‌خۆڕاییه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی ڕاگه‌یاندرا ، له‌وانه‌یه لای هه‌ندێكمان جێگه‌ی پرسیار بێت كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه چ گرنگیه‌كی هه‌یه ، به‌ڵام زۆر جار پۆستێكی ئه‌لكتۆرنی (e -mail) ده‌نێرین به‌هه‌ڵه بۆ كه‌سێكی تر یانامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ خۆشه‌ویستێكمان ده‌نێرین ، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی په‌له‌كردن بۆ كه‌سێكی تر ده‌ینێرین یاخود زۆرجار له‌ئه‌نجامی تووڕه‌بوونمان یان ماندوبوون پۆستێكی ئه‌لكترۆنی ده‌نێرین ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت په‌شیمان ده‌بینه‌وه له‌ناوه‌ڕكی نامه‌كه یاخود له‌به‌شیكی، بۆیه له‌ئه‌نجامی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ده‌توانین ئه‌و ئێمه‌یله‌ی ناردوومانه بیسڕینه‌وه به‌مه‌رجێك ئه‌و ئه‌دره‌سه‌ی بۆمان ناردووه پۆسته‌كه‌ی نه‌خۆێندبێته‌وه.ئه‌و پۆسته‌ئه‌لكترۆنیه‌ی ناردومانه له‌به‌شی پۆستی نێردراودا ده‌بینرێت و ده‌توانین بیسڕینه‌وه.
وه هه‌روه‌ها ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ناردنی پۆستی ئه‌لكترۆنی به‌كۆمه‌ڵیش ده‌گرێته‌وه وه‌ك زۆر له‌كۆمپانیاكان رۆژانه ده‌ینێرن.
شایانی باسه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتودا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بواری نامه‌ی ئه‌لكترۆنی مۆبایلیش بگرێته‌وه.
زانیاری زیاتر