بەشی لاتین: دوای تەواوبوونی زۆربەی گۆڕانکارییەکانی ماڵپەڕی کوردئاتیگرووپ، بەرەبەرە پێشنیار و ئامۆژگارییەکانی ئەندامانمان بە پێی توانا جێبەجێ دەکەین. گۆڕانکارییەکان نزیکەی یەک ساڵییان خایەند، بە تایبەتی گواستنەوەی پەیامەکانی سەکۆکان کاتێکی زۆری پێویست بوو.
ئەو بەشانەی کە لە داهاتووی نزیک گرنگییان پێ دەدرێت، بەشی کوردی بە لاتینی و مۆبایل و پهپ دەبن. گۆڕانکارییەکانی ئەم جیهانە خێران بۆیە پێویستە ئێمەش هەموو کاتمان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بکەین.
یەکێک لەو بەسانەی کە دووبارە خراوەتەوە کار بەشی کوردی لاتینە:
http://www.kurditgroup.org/latin
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی نێوان هەردوو شێوازی نووسینی کوردی. ئەم وەرگێڕە کە ڕێژەی هەڵە تیایدا نزیکەی کەمتر لە 20% دەبێت، دەکرێت لە زۆر شوێنی تریشدا بەکاربهێنرێت.
هیوادارم هیج کەسێک بە پێی توانا، کەمتەرخەمی لە خزمەتکردنی ئنتەرنێتی کوردی نەکات، چونکە دڵنیابە ئەگەر تۆ نەیکەیت، کەسێکی تر نایکات، وەک خۆت دەزانیت خەونەکانی ئێمە زۆر جیاوازن لە هی ئەوانەی کارییان بەدەستە.
باوەشێک خۆشەویستی.
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان، به‌تایبه‌تی به‌شی لاتین زۆر زۆر پێویست بوو ، چونكه كوردی پارچه‌كانی تریش ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن وه‌ك به‌شی باكوور و ڕۆژئاوا وه هه‌روه‌ها زۆر له‌وگه‌نجانه‌ی له‌ئه‌وروپا له‌دایك بوون كه ئه‌وان ناتوانن كوردی سۆرانی بخوێننه‌وه.پێم وایه له‌داهاتوودا لاتین ده‌بێت به‌زمانی نووسین.