فیلم له دی ڤی دی دا بسووتێنه به بێ کومپیۆته‌ر: دوازده کاتژمێر ڤیدیۆفیلم یان 2000 وێنه له دی ڤی دییه‌کی گه‌ڕۆکی کومپانیای سۆنی دا. مێشکی کامێراکه‌ت له سه‌فه‌ره‌که‌تدا پڕ بووه و ناتوانی زیاتر فیلم و وێنه بگری؟ ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی کومپانیای "سۆنی" ده‌توانیێ فیلمه‌کانت له دی ڤی دی یه‌کدا بسووتێنی به بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به کومپیۆته‌ر هه‌بێ.
سۆنی "دی ڤی دی"یه‌کی گه‌ڕۆکی دروست کردووه که به بێ ئه‌وه پێویست به کومپیۆته‌ر هه‌بێ، مرۆڤ بتوانێ فیلمی کامێراکه‌ی تێدا به‌تاڵ بکا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ فیلمی زیاتر بگرێ.
شایانی باسه که ئه‌م که‌ره‌سته نوێیه ته‌نیا بۆ ئه‌و جۆره کامێرایانه ساز نه‌کراوه که فیلمه‌کانیان له سه‌ر هارددیسک تۆمار ده‌که‌ن، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه دروست کراوه که کامێرای فیلم هه‌ڵگری ئاساییشی پێوه گرێ بدرێ. هه‌ر به‌و جۆره‌ش کامێرای وێنه‌گری پێوه گرێ ده‌درێ و تاکوو 2000 وێنه‌ش له یه‌ک دی ڤی دی دا جێگای ده‌بێته‌وه و به‌و جۆره کامێراکه به‌تاڵ ده‌بێ بۆ وێنه‌گرتنی زیاتر.
له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م که‌ره‌سته‌یه‌وه شاشه‌یه‌کی چووکه دانراوه که ئه‌و هه‌له بۆ به‌کارهێنه‌ر ده‌ره‌خسێنی که ئاگاری نێوه‌ڕۆکی فیلمه‌کانی بێ.
ئه‌م ئامره نوێیه مانگی داهاتوو له ئامریکادا دێته بازاڕ و نرخه‌که‌شی 230 دولاری ئامریکایی یه که نزیکه‌ی 1550 کرۆنی سویدی ده‌کا.
زانیاری زیاتر