ویندۆس٧ دوای ڤیستا.: ویندۆسی دوای ڤیستا ، ویندۆس (Vienna) نابێت ، پێش ئه‌وه‌ی سیستمه‌ی كارپێكردنی ڤیستا بكه‌وێته بازاڕه‌وه مایكرسۆفت ڕایگه‌یاند كه تا ساڵی ٢٠٠٩ ویندۆسێكی نوێ دروست ده‌كه‌ن به‌ناو ویندۆس (Vienna) ، به‌ڵام ئه‌م ناوه گۆڕدرا بۆ (Windows 7).
له كۆنفرانسێكدا له ئۆرلاندۆ له هه‌فته‌ی پێشوو ، مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ٣ ساڵدا ، سیسته‌مێكی نوێ پێش ده‌خه‌ن به‌ناوی ویندۆس ٧.
مایكرۆسۆفت له‌سه‌ره‌تادا ناوی ویندۆسه‌كانی به ژماره ده‌ستپیكرد وه‌ك (windows 1.0) تا (Windows 2000) وه (Windows 2003 )دوای ئه‌وه ناوه‌كانی گۆڕی له ژماره‌وه بۆ ناو.
هه‌رچه‌ند تا ئیستا ڕوون نییه كه Vista SP1 وه‌ك پیلانه‌كانی مایكرۆسۆفت ته‌واو ده‌بێت ، به‌ڵام به‌پێی مایكرۆسۆفت له ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠ ویندۆس ٧ ته‌واو ده‌بێت .
شایانی باسه مایكرۆسۆفت هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه كه بۆ چ مه‌به‌ستێك ناوی ویندۆسی داهاتویان گۆڕیوه ، به‌ڵام پێشتر له هه‌ندێ سه‌رچاوه بڵاو بۆوه كه ووشه‌ی (Vienna) خاوه‌نی تری هه‌یه وه داوایان له‌سه‌ر مایكرۆسۆفت تۆماركردووه بۆیه گوومان ده‌كرێت ئه‌وه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بێت.
زانیاری زیاتر
2007-07-24 05:35
سوپاس بو خودا من کوردم.