ڤیستا ڕێژه‌ی فرۆشتنی XP به‌رزده‌كاته‌وه.: سیسته‌می كارپێكردنی نوێی ڤیستا و ئه‌و كێشه زۆرانه‌ی ڕۆژانه تووشی به‌كارهێنه‌رانی ده‌بێت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ی كۆمپانیاگرنگه‌كان و دام و ده‌زگا گرنگه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌كارهێنانیXP به‌مه‌ش ڕێژه‌ی فۆرشتنی ئێكس پێ زۆر به‌رزبۆته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیستا زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌جیهاندا ، سیسته‌مه‌كانیان گۆڕی بۆ ڤیستا ، به‌ڵام زۆربه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێكس پێ له‌وانه Dell وه HP كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای كۆمپیوته‌رن له‌جیهاندا ، جگه له‌وان Lenovo وه Toshiba ئامۆژگاریان بۆ كریاره‌كانیان ئه‌وه‌یه كه XP به‌كاربهێنن.
به‌ناوبانگترین زانكۆی ته‌كنۆلۆژی (MIT) له‌جیهاندا(Massachusetts Institute of Technology) ئاگاداری خۆێندكارانی كردۆته‌وه كه نایانه‌وێت سیسته‌مه‌كه‌یان پشتگیری ڤیستا بكات له‌سه‌ره‌تادا، له‌به‌رئه‌وه خوێندكارانیان ده‌بێت ئێكس پێ به‌كاربه‌رن.
وه هه‌روه‌ها زۆر له ده‌زگاكانی ئه‌مریكا تا ئێستا XP به‌كارده‌به‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ردوو باردا مایكرۆسفت قازانج ده‌كات.
شایانی باسه مایكرۆسۆفت له‌ئاماره‌كانی ئه‌م ساڵیدا گه‌یشتۆته ٥١،١ ملیار دۆلار به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارد ٤٤،٣ ملیارد بووه ، رێژه‌ی به‌رزبونه‌ی ده‌كاته ١٥٪ له ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه بۆ مایكرۆسۆفت.
زانیاری زیاتر