Play Station 3 و ١٢٠ گیگابایت.: كۆمپانیای سۆنی ئاماژه به پله‌ی سته‌یشن ٣ ده‌كات كه په‌پكه‌ی ڕه‌قه‌كه‌ی ١٢٠ گیگابایت ده‌بێت وه PS3 له‌وانه‌یه‌له داهاتویه‌كی نزیكدا بگاته ئه‌وروپا.
به‌ڕیوه‌به‌ری سۆنی- كۆمپیوته‌ر ( David Reeves) له لێدوانێكی دا بۆ ڕۆژنامه‌ی داگبلادی نه‌رویجی ئاماژه‌ی كرد به به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی (upgrade) نوێی وه‌شانی پاڵ "Pal" .
"Reeves" ده‌ڵیت ئه‌و پێی وابووه به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك له ٦٠ گیگابایته‌وه بۆ ٨٠ گیگابایت گۆڕانكاریه‌كی وا نییه كه ببێته جێگای بایه‌خپیدانی خه‌ڵك له ئه‌وروپا بۆیه به‌رزكردنه‌وه‌كه گۆڕدرا بۆ ١٢٠ گیگابایت.
هه‌روه‌ها ناوبراو ووتی كه سۆنی نیازی داشكاندنی نرخی PS3 ی نی یه له ووڵاتانی سیسته‌می پاڵ (ئه‌وروپا) دا ، پێی وایه ئه‌م به‌رهه‌مه خواستی زۆری ده‌بێت بۆیه نرخی داناشكێنن ، به‌ڵام ئه‌و PS3 كه‌له ئه‌مریكا ده‌فرۆشرێت ڕه‌قه‌واڵه‌كه‌ی (Hardware)جیاوازه له‌وانه‌ی ئه‌وروپا بۆ یه كۆمپانیای سۆنی له‌هه‌فته‌ی پێشوودا ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌ورپی.
سه‌رچاوه