یه‌كه‌م ڕووته‌ری بێ‌سیم و پیشانده‌ر.: كۆمپانیای (Belkin) بۆ یه‌كه‌م جار
ڕووته‌رێكی(Router) به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی (N1 Vision 802.11n) كه جگه له‌وه‌ی بێ سیمه‌و پیشانده‌رێكی(Display) گه‌وره‌ی هه‌یه و پێم وایه جوانترین ڕووته‌ره له‌ڕووی دیزاین تا ئه‌مرۆ له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
به‌هۆی پیشانده‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌توانرێت هه‌موو كات ئاگاداری خێرایی هێڵه‌كه‌ت بكه‌یت له كاتی داگرتن و ناردنی په‌ڕگه بۆ سه‌ر ڕاژه‌كار یاخود ماڵپه‌ڕه‌كان له‌ڕێگه‌ی ڕایه‌ڵه (Network).
كۆمپانیای ناوبراو بوونی پیشانده‌ری زۆر به‌پیویست زانیوه به‌تایبه‌تی بۆ به‌كارهێنه‌ری تایبه‌ت ، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌مووكات زانیاری ته‌واوی هه‌بێت ده‌رباره‌ی خێرایی هێڵی ئه‌نته‌رنێت، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌م پیشانده‌ره‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت په‌یامی هه‌ڵه‌ی ڕووته‌ركه بخوێنێته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتتدا ئه‌و ڕێگایانه‌ش پیشان ده‌دات كه چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كرێت.
به‌پێی (Belkin) ئه‌م ڕووته‌ره توانای ناردنی سیگناڵی به‌بێ سیم زیاتره له ڕووته‌ره‌كانی تر ، وه‌خێرایی داگرتنی ده‌گاته ٣٠٠ میگابایت له‌چركه‌یه‌كدا.
به‌پێی كۆمپانیاكه (N1 Vision ) له‌سه‌ره‌تای مانگی ٨ ده‌گاته بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا وه نرخی ٢٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت.
سه‌رچاوه