هاككه‌ر- Rootkit و گوێگرتن له سه‌رۆك وه‌زیران.: هاككه‌ره‌كانی یۆنان به‌هۆی پرۆگرامی سیخوڕی كردن
Rootkit توانیویانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گوێ له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ونزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی حكومی ئه‌و ووڵاته بگرن له ساڵی ٢٠٠٥.
هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكانی تۆڕی ته‌له‌فۆن جۆره كۆدێكی كۆنیان به‌كارهێناوه له سیسته‌مه‌كه‌یاندا كه كارئاسانی كردووه بۆ هاككه‌ره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن، وه توانیویانه گۆڕانكاری له سیسته‌می چوونه‌ژووره‌وه‌دا بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌دمین ئاگادار نه‌كاته‌وه،.
شایانی باسه ئه‌م بابه‌ته بۆ ته كێشه‌یه‌ك و تاكوو ئیستا ئاشكرا نه‌بووه كه كێ له‌پشت ئه‌م كاره‌وه‌یه ، وه زۆر كێشه‌ی دروست كردووه له‌وانه خۆكوشتنی ئه‌ندازیارێكی به‌رزی (Vodafones) له یۆنان.
(Diomidis Spinellis) له به‌شی دارایی و ئابووری له زانكۆی یۆنان ده‌ڵێت ئه‌م هاككه‌رانه (Rootkit) یان به‌كارهێناوه بۆ سیخوڕی كردن وه ئه‌م پرۆگرامه هه‌موو گفتوگۆ ته‌له‌فۆنیه‌كانی ناردووه بۆ هاككه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش كاتێك ئاشكرابووه كه هاككه‌ره‌كان ویستویانه ئه‌م پرۆگرامه سیخوڕییه(Update) نوێ بكه‌نه‌وه.
(ڕۆتكیت) جۆره تولئامرازێكه یاخود پرۆگرامێكه كه‌ده‌چێته ناو سیسته‌می كارپێكردن و داده‌مه‌زرێت وه به شێوه‌یه‌كی شاراوه كه دۆزینه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه ، به‌ڵام هه‌ندێ له ئه‌نتی ڤایرۆسه نوێیه‌كان (Anti-Rootkit) یان هه‌یه بۆ پارێزگاری له‌م پرۆگرامه سیخوڕیه.
زانیاری زیاتر