Pirate Bay پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ®ImageShack ده‌كات.: ( Pirate Bay) سویدی ماڵپه‌ڕێكی هاو شێوه‌ی ( Imageshack) و (Flickr) دروست كردووه بۆ ناردنی وێنه بێ به‌رانبه‌ر ، ماڵه‌ڕه‌كه ناوی
BAYIMG ه.
ده‌توانن وێنه‌كانتان یا خود ئه‌لبومی وێنه‌كانتان بنێرن بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌خۆڕایی ، ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه جیاده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه كه پشتگیری ١٤٠ فۆرماتی جۆراو جۆر ده‌كات له‌وانه بوخچه‌ی Rar وه Zip.
شایانی باسه ده‌توانن بڕی ١٠٠ میگابایت په‌ڕگه‌ی جۆراو جۆر به‌خۆڕای یا ئه‌لبومی وێنه‌كانتان دابنێین له (BAYIMG) یاخود هه‌ر جۆره په‌یامێكی هه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌ر وه یاشیكردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌مه‌به‌ستی هاوكاری یاخود به‌شكردنی په‌رگه له‌گه‌ڵ هاوڕیانتان.
جگه له‌مانه‌ش ده‌توانن قه‌باره‌ی ئه‌و په‌ڕگانه بگۆڕن كه دایان ده‌نێن بۆ هه‌شت جۆره قه‌باره‌ی جیاواز ، به‌ڵام تاچه‌ند ده‌توانێت پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ
®ImageShack ئه‌مه خۆی له خۆیدا پرسیارێكه.
زانیاری زیاتر