ئەم بابەتە لەلایەن
Rebinyan ـەوە نووسراوە.
له‌م به‌شه‌دا باسی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی (Apache 2.0.59, PHP 5.2.3 ) ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به وانه‌کانی تایبه‌ت
به بنکه‌ی زانیاری بۆجارێکی دیکه باس له دامه‌زراندنی ( Mysql ) ده‌که‌ین .
بۆ دامه‌زراندی پهپ سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌وه‌شانی (Apache ) و (PHP 5.2.3 ) دابگرین .
داگرتنی ( Apache ) له‌م به‌سته‌ره‌وه دایبگرن ده‌بێت کرتهلهسهر ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن به‌م شێوه‌یه له وێبگه که‌ی
دانراوه .
File to download: Win32 Binary (MSI Installer): apache_2.0.59-win32-x86-no_ssl.msi
http://httpd.apache.org/download.cgi
لێره‌وه وه‌شانی( 5.2.3 php ) که‌زۆر گونجاوه بۆ ئه‌م کاره‌ی ئێمه کرتهلهسهر ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن کهلهژێریدا
نوسراوه .
File to download: PHP 5.2.3 zip package
http://www.php.net/downloads.php
دوای ئه‌وه ی داگرتنه‌کان کۆتای هات سه‌ره‌تا پێویست ده‌کات که ئه‌و ڕاژه‌کاره دابمهزرێننی که‌ناسراوه به ( Apache) هه‌ر
وه‌ك له‌وێنه‌کاندا دیاره ده‌بێت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام کرته له‌سه‌ر به‌ته‌نی یان دووگمه‌ی (Next) بکه‌ین تا کۆتای دامه‌زراندنی
له‌ناو خانه‌ی یه‌که‌م ناوێك بنووسن که بۆ خۆتان پێتان باش بێت گرینگ نیه چی ناوێك بێ یان هه‌ر وه‌ك
له‌وێنه‌که‌دا دیاره هه‌ر ئه‌و ناوهبنووسنهوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌تان بینی کرته له‌شوێنی دیاری کراو بکه‌ن که‌نووسراوه ( Unblock ) دوای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام
ده‌بێت له دامه‌زراند تا کۆتای ( finish )
دوای ته‌واوبوون ده‌بێت لای ده‌ستی ڕاست واته لای کات ژمێره ئایکۆنی ڕاژه‌کاره‌که واته ئه‌پاچی به‌م شێوه‌یه بێت
ئه‌وه‌ی دیاری کراو مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که ڕاژهکارهکهمان کارده‌کات.
ئێستا بۆ زیاتر دڵنیا بوون له‌کارکردنی ڕاژه‌کاره‌که ده‌چین بۆ وێبگه‌ڕی (Internet Explorer Browser )
دهنووسیسن ( http://localhost ) پاشان له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌کان کلیلی ( Enter ) دابگره ئێستا ده‌بێت له‌م شێوه‌یه
دهرکهوهێت ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵه ڕووی داوه له کاتی دامه‌زراندنی ڕاژه‌کاره‌که .
به‌شی دوو : گرێدانی پهپ به ڕاژه‌کاره‌که‌وه .
ئێستا له‌ناو درایڤی ( c: ) بووخچهیهك دروست بکه به‌ناوی ( php ) پاشان ئه‌و وه‌شانه‌ی که پێش تر داتان گرتوه
له زیپه‌که ده‌ریان بکه بۆ ناو ئه‌م بووخچهیه که دروسستت کردوه واته (Extract file into the directory called c:/php )
دوای ئه‌وه‌ی له په‌ڕگه‌ی زیپکه دهرتکرد بۆ ناو بووخچه‌ی ( php ) که له‌ناو درایڤی سی دایه بگه‌ڕێ بۆ ئه‌م په‌ڕگه‌یه
به‌ناوی (php5ts.dll ) هه‌ر که دۆزیته‌وه که‌تی بکه بۆناو بووخچه‌ی سیسته‌م ئاگادابه نابێت کۆپی بکرێ هه‌ر ده‌بێت
که‌ت بکرێ پاشان له‌ناو بووخچه‌ی سیسته‌م دایبنێره‌وه هه‌روه‌ك له‌وێنه‌که‌دا دیاره

.دوای ئه‌م کاره‌ش هه‌رله‌ناو درایڤی سی ( C: ) دا بووخچه‌یه‌کی تر دروست بکه به‌ناوی ( webs ) له‌ناو ئه‌م
بووخچهیهش بۆجارێکی تر بووخچهیهك دروست بکه‌ن به‌ناوی ( test) ئه‌م بووخچهیه ده‌بێته شوێنێك بۆ هه‌ڵگرتنی
ئه‌و په‌ڕانه‌ی به پهپ سازی ده‌که‌ن ، هه‌ردوو بووخچهکه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌بێت ( c:\webs\test ) یان وێنه‌که سه‌یر بکه‌ن

بۆجارێکی تر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی سهرهوهتان ته‌واو کرد بچنه‌وه ناو بووخچه‌ی ( php ) که ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی
پهپ تیایه بگه‌ڕێن بۆ په‌ڕگه‌ی (php.ini-dist ) ئه‌م ناوه‌ی بگۆڕه بۆ
( php.ini ) واته له (php.ini-dist ) بگۆڕه بۆ ( php.ini ) به‌م جۆره، ئێستا ئه‌م په‌ڕگه‌یه بکه‌ره‌وه بڕۆ بۆ دێڕی
( 443) لای من ئه‌م ژماره‌ی دێره ده‌کات یان ده‌توانن بگه‌ڕێن بۆ ئه‌م ووشانه (doc_root = ) هه‌ر که دۆزیتانه‌وه
ئه مه‌ی بۆ زیاد بکه‌ن ("c:\webs\test" ) له ئه‌نجامدا ئاوای لێ دێت ( doc_root = "c:\webs\test" ) هه‌ر وه‌ك
لهوێنهکهش دیاره

له‌هه‌مان په‌ڕگه‌دا بڕۆنه سه‌ر دێری (476) یان ئه‌م ووشانه بدۆزنه‌وه ( extension _dir =) دواتر ئه‌مه‌ی بۆ
زیاد بکه‌ن ("c:\php\ext" ) ده‌بێت ته‌واوی به‌م جۆره بێت ( exstension _ dir = "c:\php\ext" ) یان له وێنه‌که‌دا
دیاری کراوه

دوای ئه‌وه‌ی هه نگاوهکان به‌سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجام دا پێویسته ئه‌م گۆڕانکاریانه پاشه‌که‌وت بکه له‌هه‌مان
پهڕهگهدا واته ( save ) بکه‌ن .
ئێستا ده‌بێت هه‌ندێ گۆران کاری له په‌ڕگه‌ی (httpd.conf ) ئه‌نجام بده‌ین واز له بووخچه‌ی پهپ که بێنه‌و بڕۆ
سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی ئه‌پاچی تیا پاشه‌که‌وت کردوه مه‌به‌ستمان له ئه‌مه‌یه
(C:\Program Files\Apache Group\Apache2\conf\httpd.conf ) یان وێنه‌که سه‌یر بکه‌ن ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی
به‌ڕنگی سوور دیاری کراوه بیکه‌ره‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پهڕهیهتان کرده‌وه بڕۆن بۆ دێڕی ژماره ( 228) یان بگه‌ڕێن به‌دوای (DocumentRoot )
ئه‌مه‌ی بۆ زیاد بکه‌ن ("C:/webs/test" ) که هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ده‌بێته ئه‌م جۆره
( DocumentRoot "C:/webs/test" )

له‌هه‌مان په‌ڕه‌دا له‌دێری ( 253 ) ئه‌مه‌ش زیاد بکه‌ن ("C:/webs/test" ) له‌دوای ( <Diroctory )
له‌ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ( <Directory "C:/webs/test"> ) لهوێنهکهش دا دیاره

دووباره له‌هه‌مان په‌ڕگه‌دا بچنه سه‌ر دێڕی ( 757 ) له‌وێ ئه‌مه زیاد بکه‌ن
واته له‌دێری ( 757 ) ئه‌مه بنووسن (ScriptAlias /php/ "c:/php/")
له‌دێری ( 758 ) ئه‌مه بنووسن (AddType application/x-httpd-php .php .php5 )
له‌دێری ( 759 ) ئه‌مه بنووسن (Action application/x-httpd-php "/php/php-cgi.exe" )
له‌دێری ( 760( ئه‌مه بنووسن (SetEnv PHPRC "C:/php" )
لای من ژماره‌ی دێره‌کان ئه‌و ژمارانه‌ن ئه‌گه ر لای ئێوه به چه‌شنێکی دیکه‌یه ده‌توانن بگه‌ڕێن به‌دوای
ئه‌و نووسراوه‌ی که به‌ڕنگی سوور دیاری کراوه له وێنه‌که‌دا دواتر له ژێره‌وه‌ی وه‌ك وێنه‌که بنووسن
بۆجارێکی تر له‌هه‌مان په‌ڕگه‌دا بچنه سه‌ر ئه‌مه (DirectoryIndex index.html index.html.var )
له دوایه‌وه ئه‌مه زیاد بکه‌ن ( index.php5 ) یان سه‌ری وێنه‌که بکه‌ن له‌خواره‌وه
ئێستا ته‌واو بووین له گۆڕان کاریه‌کان ده‌بێت ئه‌م گۆڕانکاریانه پاشه‌که‌وت بکه‌ین واته له‌هه‌مان په‌ڕگه‌دا
( Save ) بکه‌ن به‌م جۆره ( file - - - - save ) .
ئێستا ده‌بێت پشوویه‌ك به سێرڤه‌ره‌که‌مان بده‌ین واته ( Reststart ) بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کان جێگای خۆیان
بگرن بڕۆ بۆ
Start - - - All programs - - - Apache HTTP Server 2.0.59 - - - Control Apache Server - - -
Reststart کرته بکه ده‌بینیت په‌نجه‌ره‌یه‌کی دۆس که شێوه‌که‌ی ڕه‌نگی ڕه‌شه به‌خێرای دهکرێتهوهی له به‌رچاو
نامێنێ .
یان ده‌توانن کرته‌ی ڕاست له‌سه‌ر ئایکۆنی ئه‌پاچی لای کات ژمێری ئامێره‌که‌تان بکه‌ن دواتر کرته له‌سه‌ر
Open Apache Monitor بکه‌ن تاکو په‌نجه‌ره‌ی ئه‌پاچی دێته سه‌ر شاشه‌که دواتر کرته‌ی ( Reststart ) بکه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو کاره کان به‌ته‌واوی کۆتای هات
ده‌بێت تاقی کاری بۆ ئه‌و پهپ یه‌ی که‌دامان مه‌زراندوه بکه‌ین بۆ ئه‌م مه به‌سته‌ش له‌نا نۆت پاد یان هه‌ر پرۆگرامێك
که‌خۆتان به‌کاری دێنن ئه‌م کۆده بنووسنه‌وه بۆ پیشاندانی زانیاری پهپ که‌ت
<?php
phpinfo ();
?>
کاتێ پاشه‌که‌وتی ده‌که‌یت ده‌بێت به پاشگری واته ( extension.php ) به‌م جۆره (phpinfo.php )
له‌ناو بووخچه‌ی ( test ) که‌له‌ناو بووخچه‌ی ( webs ) دایه پاشه‌که‌وتی بکه‌ن واته
c:\webs\test\infophp.php) )
بۆ جارێکی تر بچنه‌وه سه‌ر وێبگهرهکهتان
له خانه‌ی ئادرێس دا بنووسن http://localhost دواتر له‌سه‌ر تهختهکلیلهکانت ( Enter ) دابگره ده‌بێت
ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه کرته له‌سه‌ر infophp.php بکه‌ن تاوه‌کو زانیاری ده‌رباره‌ی پهپ که‌تان
سه‌یر که‌ن .


ده‌توانن کۆدی دیکه بنووسن له ناو فۆڵده‌ری ( test ) دایبنێی ئه‌نجامه ببینن
ئه‌گه‌ر تائێره هه‌نگاوه‌کانتان جێبه‌جێ کردبێ ئه‌وا دیاره که ته‌واوی ماندووبوونتان بێ سوود نه‌بوه ؛
تێبینی :: تائێره باشه بۆ سه‌ره‌تای فێربوونی پهپ هه‌ر کاتێ وانه‌کان گه‌یشتنه سه‌رباسی بنکه‌ی زانیاری
بابه‌تێکی دیکه باس ده‌که‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ( Mysql ) له‌گه‌ڵ ئه‌م پهپ و ڕاژه‌کاره که‌باس کرا
هه‌ربژین ..
برای زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویست زۆر سپاس بۆ ئه‌م کاره جوانه‌ت.
ده‌سته‌کانتان خۆش بن و به‌رده‌وان له سه‌ر نووسین له‌م به‌شه‌دا،ئێمه هه‌موومان به‌وپه‌ڕی سپاس و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه کاره به‌نرخ و زۆر جوانه‌کانتان و داواتان لێ ده‌که‌ین به‌رده‌وام بن تا ئه‌م جێگه‌یه‌ی که ده‌توانن.دووباره سپاس بۆ ئێوه‌ی زۆر ئازیز