وێنه - ڕێنیشانده‌ر Photo -GPS: له كاتی گه‌شت و گوزاردا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئاسان نییه بێته‌وه بیرمان كه وێنه‌كانمان له چ كات و ساتێك‌دا گیراون ، چونكه له كاتی گه‌شته‌كانماندا كاتی ئه‌وه‌مان نیه ناوی هه‌موو ئه‌و شوێنانه بنوسین وێنه‌مان لێ‌گرتوون.
به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا وێنه‌ی زیاتر ده‌گرین به‌هۆی پێشه‌كه‌وتنی وێنه‌ی دیگیتاڵ.
"GPS" به‌هۆی سیگناڵی ڕادیۆ و سه‌ته‌لایت ده‌توانێت ئه‌م كاره‌مان بۆ بكات له‌كاتی گه‌شته‌كانمان دا.
"Sony GPS-CS1" به‌رهه‌مێكی كۆمپانیای (سۆنی)ه ، كه هیچ پیشانده‌رێكی (display) نییه كه ڕووداوه‌كان پیشان بدات ، ته‌نیا به‌هۆی دوگمه‌یه‌كه‌وه هه‌موو داتاكان لای خۆی تۆمارده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه ماڵ ، دوای ئه‌وه به‌هۆی USB وه ده‌به‌سترێت به‌كۆمپیوتره‌وه پاشان پرۆگرامی (GPS Image Tracker) به‌كارده‌هێنرێت ، به‌ڵام پێشتر ده‌بێت وێنه‌كان نێردرابێته ناو كۆمپیوته‌ره‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌توانی به‌هۆی "GPS" له‌سه‌ر نه‌خشه له‌كۆمپیوره‌كه‌تدا بیبنیت كه‌له كوێ وه له چ كات و ساتێك‌دا ئه‌و وێنه‌یه‌ت گرتووه.
به‌كارهێنانی "Sony GPS-CS1" زۆر ئاسانه وه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به وێنه‌گرتن بكرێت چالاك بكرێت وه هه‌ڵواسرابێت به كۆڵه‌پشته‌وه یاخو قاییشی پانتۆڵه‌وه ئیتر كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
كێشی ته‌نیا ٥٠ گرامه بێ پاتری وه ١ پاتری AA به‌شی نزیكه‌ی ١٤ كاتژمێر ده‌كات وه نرخی نزیكه‌ی ١٦٠ دۆلاره وه ئه‌م نرخه ده‌گۆڕیت به‌پێی نرخی ووڵاتان.
سه‌رچاوه