ڤێرژنی تاقیکاری فایەرفۆکس 2.4 بە کوردی: وێبگەری (Firefox) ڤێرژنی تاقیکاری 2.4 بە زمانی کوردی ڕێنووسی لاتینی بۆ سیستەمەکانی(Windows, Mac OS X, Linux i686)دەخاتە بەردەست. هەرچەندە بۆ ئێمە کە بە ڕێنووسی لاتینی ڕانەهاتووین و بەکاربردنی ڤێرژنە ئینگلیزییەکەی یا زمانە ئەوروپییەکانی تر ئاسانترە، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا کارێکی وا جێگای دڵخۆششیە و بریا پێش ئەو کارە زمانی کوردییان بخستایە لیستی زمانگەلێکەوە کە دوا ڤێرژنی (Firefox) پشتیوانیان لێدەکات و بەوجۆرە گرفتی خوێندنەوەی ڕێنووسی کوردیمان لەم وێبگەرەدا نەدەما، کە زۆربەی کات خوێنەران لەدەست پچڕپچڕبوونی وشەکان گازەندە دەکەن و واز لە بەکارهێنانی ئەم وێبگەڕە دەهێنن. زانیاری زیاتر
بۆچوون
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
|
| |
|
وەختی خۆی شتێکم لەسەر فایەرفۆکس و تێکست ئەلیگن نوسی. هەڵەکە بەمانای وشە هەڵە نییە. دەکرێت دیزاینەری کورد (ئەگەر هەبێت) بیر لە سافاری و ئۆپێرا بکەنەوە.
هەموو بەکارهێنەری سۆرانی کوردی فایەرفۆکس بەکاربەرن یان نەبەن کار لەبەرەو پێشچوونی ئەم وێبگەڕە ناکات.
بژین