DVD به قه‌باره‌ی ٥٠٠ گیگابایت.: ته‌كنۆلۆژیه‌كی نوێ قه‌باره‌ی DVD فراوان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی.
شایانی باسه له‌دوو ساڵی ڕابووردا ته‌كنه‌لۆژیا به خێرایه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ته‌كنیكی نوێ وه ئامێری نوێ داده‌هێنرێت یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان پێشبڕكێكردنی نیوان كۆمپانیاكانه.
تا ئێستا "Blu-ray" به‌قه‌باره‌ی ٢٥ -٥٠ گیگابایت وه HD-DVD به‌قه‌باره‌ی ١٥ - ٣٠ گیگابایت دروست كراوه ، به‌ڵام زاناكان له زانكۆی به‌رلین له ئه‌ڵمانیا خۆشبه‌ختانه گه‌یشتنه ئه‌نجام وه توانیان ئه‌م قه‌باره‌یه فراوان بكه‌ن بۆ ٥٠٠ گیگابایت وه به‌خێرایی ٥٠ میگابایت له‌چركه‌یه‌كدا.
ئه‌م قه‌باره‌یه فراوان ده‌كرێت به‌یارمه‌تی ته‌كنیكێكی تۆماركردن كه‌پێی ده‌وترێت مایكرۆهۆڵۆگرافی "microholography" . جیاوازی ئه‌م DVD له‌وه‌دایه كه بۆ شوێنی هه‌ڵگرتن ته‌نیا سوودیان له ڕووی DVD یه‌كه وه‌رنه‌گرتووه ، به‌ڵكو سوودیان له هه‌موو قه‌باره‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه تا ساڵێ ٢٠١٠ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م قه‌باره‌یه فراوان بكرێت بۆ ١ تیرابایت "1TB" وا ته ١٠٢٤ گیگابایت وه به‌خێرای ٢٠٠ میگابیت له چركه‌یه‌كدا.
سه‌رچاوه