فۆنیکس (Phoenix) ده‌یهه‌وێ له سه‌ر مارس شوێنی ژیان بۆ مرۆڤ بدۆزێته‌وه.: ئه‌م مه‌کینه ده‌یهه‌وێ له‌و شوێنه رچاوانه بکۆڵێته‌وه و به‌ره‌و رۆژئاوای ئه‌و گۆیه که‌وتووه‌ته رێ و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیشی دۆزینه‌وه‌ی سه‌هۆڵ و یان ئاوه. به‌ڵام بێجگه له‌مه‌ش فۆنیکس (Phoenix) هێندێک که‌ره‌سته‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه.
ئیمڕۆ هه‌موو سرنجه‌که دراوه‌ته رۆژئاوای ئه‌و گۆیه، دۆڵێکی پان و به‌رین و ته‌خت به هێندێک لوتکه کێوه‌وه، ئه‌و شوێنه به قه‌د پانتایی ئالاسکا له سه‌ره گۆی زه‌ویی ده‌بێ.
پاشان فۆنیکس (Phoenix) تاکوو سێ مانگی ته‌واو به ده‌وری مارس دا ده‌سوڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو به ژیانی داهاتوو بدۆزێته‌وه.
فۆنیکس (Phoenix) بۆ یه‌که‌م جار ئیمڕۆ له ئامریکادا پیشان درا و بڕیار وایه 3 ی مانگی ئاوگوست له بنکه‌ی ئاسمانی له فلوریدا بنێردرێت. به‌رپرسی پرۆگرامی مارس " Doug McCuistion" له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: ره‌مزی ئه‌م چالاکییه "بگه‌ڕێ بۆ ئاو" ه.
ئه‌م مه‌کینه 6 میتر پان و نزیکه‌ی 2 میتر درێژه و ده‌ستی راباتی هه‌یه که تاکوو 3 میتر درێژ ده‌بنه‌وه. ئه‌م مه‌کینه بێجگه له‌وه به که‌ره‌سته‌ی باشه‌وه ته‌یار کراوه، خاوه‌نی گه‌رمایه‌کی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێویستدا بتوانێ ئه‌و سه‌هۆڵانه‌ی دیدۆزێته‌وه بیانتوێنێته‌وه. به ده‌سته‌کانی ئه‌و شتانه‌ی که بۆ تاقیکاری ده‌بم له سه‌ر یه‌کێک له مێزه‌کانی داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی شیمیایی تاقیکاری له سه‌ریان بکرێ. یه‌کێک له میزه‌کان بۆ سه‌هۆڵ و یه‌کیکیشیان بۆ مادده‌ی ره‌ق.
شایانی باسه که ساڵی 2002 لێکۆڵه‌ره‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که له هه‌موو گۆی مارس دا به‌تایبه‌تی خۆراوای چه‌ند ده‌سیمیتر ژێر عه‌رزه‌که‌ی سه‌هۆڵه.
زانیاری زیاتر